ئینگلتەرا

ریس جەیمس گەڕایەوە

Yariga App

یاریگا –

پاش دابڕانێکی درێژخایەن، ریس جەیمس گەڕایەوە راهێنانەکانی یانەکەی.

دوای نزیکەی پێنج مانگ دابڕان لە پێکان، ئەمڕۆ ریس جەیمسی کاپتنی یانەی چێڵسی لەندەنی گەڕایەوە مەشق و راهێنانەکانی یانەکەی.

جەیمس لە 22ـی دێسێمبەری ساڵی رابردوو بەهۆی پێکان نەشتەرگەری بۆکرا، بەو هۆیە نزیکەی پێنج ماوە لە مەشق و یاریکردن دابڕابوو، ئەمڕۆ یاریزانەکە گەڕایەوە راهێنانە بە کۆمەڵەکانی بلوز.

ماوریسیۆ پۆچێتینۆی راهێنەری یانەکە دووپاتیکردەوە، کە جەیمس بەتەواوی لە پێکانەکەی چاکبووەتەوە، بۆ یارییەکەی سبەی بەرامبەر نۆتینگهام بانگهێشت دەکرێت، رەنگە یاریش بکات.

بەرگریکارە ئینگلیزییەکە لەم وەرزە زۆربەی کاتەکانی بە پێکان بەسەربردووە، بە درێژایی وەرزەکە بەشداری تەنیا 9 یری کردووە و یەک گۆڵیشی درووستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button