یاریگا –
سبەی شەممە کاتژمێر 19:30 بەکاتی هەولێر، ریال مەدرید لە یارییەکانی گەڕی 35ـی لالیگا لە یاریگای نوێڤۆ لۆس کارمینێس دەبێتە میوانی گرانادا.
کەمێک لەمەوبەر، کارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەری ریال مەدرید لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەکە، وەڵامی چەند پرسیارێکی گرنگی رۆژنامەنووسانی دایەوە.
پێکانەکەی چوامینی؟
نازانین چوامینی بۆ یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ ئامادە دەبێت یاخود نا، بۆ ئەو یارییانەی ماون رودیگەر و ناچۆ سەرەکی دەبن، جار جار میلیتاویش یاری دەکات.
ڤینیسیۆس؟
ڤینی ئێستا یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی جیهان، زۆر نزیکە لە بەدەستهێنانی باڵۆن دۆر.
کۆرتوا؟
بێگومان یاری دەکات، بەڵام کیپاش گۆڵپارێزێکی پیشەگەرە، لەسەر کورسی یەدەک زۆر هاوکاری کردووین، دەبێت ئەویش لەبەرچاو بگرم، لونینیش بۆ یاریکردن ئامادەیە.
کام گۆڵپارێز لە وێمبڵی سەرەکی دەبێت؟
جارێ مانگێک ماوە بۆ یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ، زووە بۆ بڕیاردان و نامەوێت لە ئێستاوە بیری لێبکەمەوە.
جامی سوپەر بەرامبەر لیڤەرکوزن؟
بەڕاستی پێتوایە بیرم لەو یارییە کردووەتەوە؟ (بەپێکەنینەوە) ئێستا تەنیا یەک یاری لە مێشکدایە.
بێڵینگهام؟
بێڵینگهام باشە، لە یارییەکانی دیکە سیستەمی بە نۆرەی لەسەر پەیڕەو دەکەم، هەر وەک یاریزانەکانی دیکە.
مانەوەی کرووس؟
لەدوای یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ، قسە لەسەر داهاتووی تۆنی دەکەین.
ریال مەدرید بەر لە سێ یاری لە کۆتایی هاتنی وەرزەکە نازناوی لالیگای یەکلایی کردووەتەوە و بۆ جاری 36 لە مێژوودا بووە بە پاڵەوانی لالیگا.