ئیتاڵیاگرنگترین

چیزنی هەلێکی زێڕینی بۆ هاتووەتە پێشەوە

Yariga App

یاریگا –

ڤۆیچیک چیزنی پۆڵەندی هەلێکی زێڕینی بۆ هاتووەتە پێشەوە کە ئەستەمە رەتبکرێتەوە.

چیزینی کە ئێستا لە یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵییە، لە ساڵی 2009-2017 گۆڵپارێزی یانەی ئارسیناڵ بوو. بە درێژایی ئەو ماوەیە تەنها دوو جار بە خواستن نێردراوەتە دەرەوە ئەویش 2009-2010 بۆ برێنتفۆرد و 2015-2017 بۆ رۆما. تا دواجار بە شێوەی هەمیشەیه بە یوڤێنتوس لە ئارسیناڵی کڕی بە بڕی 15 ملیۆن بە گۆڕانکاریی و شیرینیەکانی گرێبەستەکەوە.

ماڵپەڕی TEAMtalk بڵاوی کردووەتەوە کە یانەی ئارسیناڵ دەیەوێ گۆڵپارێزە پۆڵەندیەکە بگەڕێنێتەوە ریزەکانی و دەرفەتێکی نوێی پێبداتەوە. ئەوە سەرەرای ئەوەی ئێستا تەمەنی چیزنی 34 ساڵە.

ئەو ماڵپەڕە بڵاویشی کردووەتەوە کە گەنەزر بە گەڕاندنەوەی چیزینی دەیانەوێ بە یەکجاری دەستبەرداری ئارۆن رامسدەیڵی گۆڵچی دووەمی یانەکەن بن.

دوای گواستنەوەی داڤید رایا بە خواستن لە هاوینی رابردوو، ئەو گۆڵپارێزە ئیسپانییە بە ئاستە بەرزەکەی توانی هەر زوو خۆی بسەلمێنێت و شوێنی رامسدەیڵ لەق بکات و کورسینیشینی بکات.

چیزینی لەگەڵ تۆپچیەکان دوو نازناوی هەیە ئەویش جامی یەکێتی ئینگلتەرای وەرزی 2013-2014 و وەرزی دواتریش. لەگەڵ خانمە پیرەکەیش خاوەنی شەش نازناوە کە گرنگترینیان سێ وەرزی لەدوای یەکی 2017-2018, 2018-2019 و 2019/20 بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button