ئینگلتەراگرنگترین

مان یونایتد ئاڵای سپی هەڵکرد

Yariga App

یاریگا –

وا دیارە مانچێستەر یونایتد چیتر باوەڕیان بە خۆیان نەماوە ئەو چەند یارییەی ماویانە ئەرێنی کۆتایی پێبهێنن.

یانەکە جارێکتر لە خراپترین وەرزەکانی مێژووی بەخۆوە بینی کاتێک لە سەرجەم نازناوە ناوخۆیی و کیشوەرییەکان تەنها هیوای بە جامی یەکیتی ئینگلتەرا ماوە کێبڕکێی لەسەر بکات، لەوەش رکابەرەکەی مان سیتیە لە فیناڵی جامەکە.

لە پریمەرلیگیش تەنها سێ یارییان ماوە. رکابەرەکانیان ئاسان نین. ئارسیناڵ و نیوکاسڵ و برایتنە.

رۆژنامەی میرەری ئینگلیزی ئاشکرای کردووە ئێستا لە تیمەکەدا ترسێک زاڵ بووە کە پێیان وایە هیچ یاریەکیتر نابەنەوە لەوانەی کە ماویانە.

رۆژنامەکە لەوەش زیاتری روونکردەوەتەوە و نووسیویەتی لە تیمەکەی ئێریک تێن هاگدا ورە و متمانە بەخۆبوون بە ئاستێک دابەزیوە کە ئەم وەرزە بە هەموو جۆرێک بۆ ئەوان کۆتایی هاتووە.

مان یو لە پریمەرلیگ لە ریزبەندی هەشتەم دێن. هیواکانیان بە چامپیۆنزلیگ لەدەست داوە و، بۆ پاڵەوانێتیە ئەوروپیەکانیش هاوکێشەکە بە جۆرێک لێیان ئاڵۆز

بابەتی زیاتر

Back to top button