ئیسپانیاگرنگترین

بارسێلۆنا لەبەر ئەم هۆکارە ناتوانێ نیکۆ ویلیامز بگوازێتەوە

Yariga App

یاریگا –

یابەی بارسێلۆنا لە گەیشتن بە یەکێک لە ئامانجەکانی بێهیواکرا و لەمپەرەکەی بەردەمی ئاشکرا بوو.

ماوەیەکە یانە کەتەلۆنییەکە نیکۆ ویلیمازی ئەستێرەی ئەتڵەتیک بیڵباوی خستووەتە ژێر رادارەکانی و ڕاوی دەکات. بەڵام وا دیارە هەوڵەکانی بێهودە دەبن بەپێی ئەو زانیارییەی رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاوی کردووەتەوە.

ئەو سەرچاوەیە باس لەوە دەکات کە مەرجی هەڵوەشاندنەوەی یاریزانە ئیسپانییەکە کراوەتە 60 ملیۆن بۆ هەر خوازیارێکی لەم هاوینەی دێت. ئەوەش نرخێکەم وەک موندۆ ناوی بردووە “گفتوگۆی لەسەر ناکرێ”.

ئەو مەرجەیش دەبێتە بەربەستی یەکەم لەبەردەم کارگێڕی بارسا تا یاریزانە دڵخوازەکەیان بگوازنەوە. بەوپێیەی وەک رۆژنامەکە ئاشکرای کردووە، تاوەکو یانە کەتەلۆنییەکە تەنگەژە و گرفتە داراییەکانی چارەسەر نەکات، ناتوانێ لەو بڕە پارەیە نزیک بێتەوە کە مەرجی هەڵوەشاندنەوەکەی ویلیامزە.

ویلیامزی تەمەن 21 ساڵ یەکێکە لە ئەستێرە درەوشاوەکانی خولی ئیسپانیی. لە 28 یاریی لالیگادا توانیویەتی چوار گۆڵ تۆمار بکات و 10 گۆڵیش بۆ هاوتیمەکانی دروست بکات.

مانگی رابردوویش لەگەڵ هاوتیمەکانی توانیان ببنە پاڵەوانی جامی شای ئیسپانیا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button