پاریس تا چ ئاستێک گەشبین بوونە بە گەیشتن بە فیناڵی چامپیۆنزلیگ؟
یاریگا –
دەرکەوت ئەوەی بە خەیاڵی پاریس سانجێرماندا نەهاتبوو، کرانەدەرەوەیان بوو لەسەر دەستی دۆرتمۆند.
کوڕانی پایتەخت لە قۆناخی پێش کۆتایی کەوتنە بەر یانە ئەڵمانییەکە. لە کاتێکدا لە قۆناخی کۆمەڵەکانیش لە یەک گروپدا بوون. رنگە پاریسیەکان دۆرتمۆندیان بە ئاسانترین رکابەر دانابێت لەچاو زلهێزەکانیتری پاڵەوانێتیەکە. ئەوە بەتایبەت بە لەبەرچاوگرتنی ئەنجامی قۆناخی کۆمەڵەکان کە لە کۆی دوو یاری نێوانیان، جارێک بردنەوە و جارێک یەکسانبوون لە بەرژەوەندی پی ئێس جی کۆتایی هاتبوو. دواجار کۆی ئەنجامی کۆمەڵەکان هەر دۆرتمۆند بە پلەی یەکەم سەرکەوت.
زانیاریی هاتووە کە پاریس لە پێش یاریی کۆتایی، هێندە گەشبین بوونە بە سەرکەوتنیان بۆ فیناڵ، کار گەشتبووە ئەوەی ئامادەکارییان کردووە بۆ وێمبڵی. ئەوە بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی.
🚨 PSG had already begun preparations for the Champions League final before the second leg against Dortmund.
Certain people in the club had been told to start preparing for the trip to Wembley.
There was belief within everyone that they would make a comeback in the second leg… pic.twitter.com/2E99yDJPKW
— Transfer News Live (@DeadlineDayLive) May 9, 2024
ئەوە سەرچاوەیە لە درێژەی زانیارییەکانیشدا دەڵێ؛ پاریسیەکان تا ئەو ئاستە دڵنیابوونە لە سەرکەوتن کە هەندێ خەڵکی تایبەتیان لە یانەکە ئاگەدار کردبووەوە کە گەشتی بەرەو وێمبڵی ئامادە بکەن.
لیکیپ ئاشکرایشی کردووە کە باوەڕ بە گەڕانەوە و ریمۆنتادا بە رادەیەک بووە لای هەمووان لە پاریس کە، دەتوانن لە یاریی گەڕانەوە دۆرتمۆند ببەزێنن و بگەنە یاریی کۆتایی.
پێچەوامەی هەموو پێشبینیەکان، پێچەوانەی یاری قۆناخی کۆمەڵەکان، زەردپۆشەکان توانیان لە هەردوو یاری چوون و گەڕانەوە پاڵێوراوە فەرەنسیەکە تووشی شکست بکەن و خەون و پلانەکانیشان تێکبشکێنن.
دۆرتمۆند وەک یەکەم یانە گەیشتە وێمبڵی. رکابەرەکەیشی ریاڵ مەدرید دەبێت کاتێک شەوی رابردوو بایرن میونشنی کردە دەرەوە.