ئیتاڵیاگرنگترینیۆرۆپالیگ

دی رۆسی: بە شێوازی بارسێلۆنای 2018 لیڤەرکوزن تێدەپەڕێنین

Yariga App

یاریگا –

دانیێل دی رۆسی راهێنەری یانەی رۆما متمانەی خۆی بە توانای یاریزانەکانی دووپاتکردەوە بۆ سه‌ركه‌وتن بەسەر بایر لیڤەرکوزن و گەیشتن بە یاری کۆتایی یۆرۆپالیگ.

دی رۆسی له‌ باره‌ی یارییه‌كه‌ گوتی، دەبێت ئیلهام لە یارییە مێژووییەکەی یانه‌كه‌مان بەرامبەر بارسێڵۆنا لە ساڵی 2018 وەربگرین، كه‌ رۆما یارییه‌كی مێژووی كرد ده‌توانین ئه‌و كاره‌ دووباره‌ بكه‌ینه‌وه‌.

راهێنەرە ئیتاڵیه‌كه‌ گوتیشی، من ئه‌وكات كاپتنی رۆما بووم، بە یاریزانه‌كانم گوت، متمانەم پێتانه‌ وەک هاوکار و سەرکردەیەک، دڵنیام کە ئەمڕۆش دەتوانم هەمان شت بە یاریزانەکانم بڵێم چونکە ئەوان منیان هێناوەتە ئێرە، ئه‌مه‌ شانازییه‌، بایرلیڤه‌ركوزن تیپێکی زۆر بەهێزە، بەڵام بارسێلۆنای ئه‌و كات لە هەسارەیەکی دیکە هاتبوون، پێویستمان به‌ دووبارە دروستکردنەوەی ئەم جۆرە کەشوهەوایە هه‌یه‌، ئێمە ئامادەین یارییەکی راستەقینە ئەنجام بدەین.

گوتیشی:بیر له‌ یارییه‌كه‌ی ئاتلانتا ناكه‌ینه‌وه‌، سه‌رجه‌م یاریزانه‌كان بۆ یارییه‌كه‌ ئاماده‌ن، دەبێت بارودۆخی دیبالا هەڵسەنگێنین و لەسەر ئەم بابەتە قسە لەگەڵ پزیشكه‌كان ده‌كه‌م.

له‌ كۆتاییدا گوتی: ئێمە دەزانین کە کارێکی قورسە شكست به‌ لیڤه‌ركوزن بهێنین، كه‌ ئه‌م وه‌رزه‌ هیچ یارییه‌كیان نه‌دۆراندووه‌، بەڵام دەبێت باوەڕمان بەخۆمان هەبێت، دەزانین قورسه‌، بەڵام ئامادەین.

بابەتی زیاتر

Back to top button