ئه‌ڵمانیائینگلتەراچامپیۆنزلیگراپۆرتی تایبەتگرنگترین

هاری کەین؛ بەدبەختترین و نەفرەتلێکراوترین ئەستێرەی تۆپی پێیە

Yariga App

یاریگا –

هاری کەین بە هیوای بەدەستهێنانی نازناوەکان لە تۆتێنهام هۆتسپێرسەوە روویکردە ریزەکانی بایرن میونشن، بەڵام بۆیەکەمجار باڤارییەکان دوای 12 ساڵ دەستبەتاڵ دەرچوون.

هاری کەین بەدبەختترین و نەفرەتلێکراوترین ئەستێرەی تۆپی پێیە، هێرشبەرە ئینگلیزییەکە لە بەخت رەشی بەپێش مایکل باڵاک ناوەڕاستکاری پێشووی بایرن میونشن و هەڵبژاردەی ئەڵمانیای داوەتەوە، ئەم هێرشبەرە 30 ساڵانە 14 وەرزە یاریزانی تۆپی پێیە بەبێ ئەوەی هیچ نازناوێک بباتەوە.

It was another sad defeat for Harry Kane.

کەین لەگەڵ یانەی تۆتێنهام هۆتسپێرس و هەڵبژاردەی ئینگلتەرا هەرگیز پلەی یەکەمی بەدەست نەهێناوە، جگە لە پلەی دووەم دەستکەوتی دیکەی نەبووە.

لەم وەرزە کەین لە 45 یاری 44 گۆڵ و 12 ئەسیستی کردووە، لەسەر ئاستی هەر پێنج خولە بەهێزەکەی ئەوروپا هیچ یاریزانێک لەم وەرزە هێندەی کەین بەشداریی گۆڵکردنی نەکردووە (56 گۆڵ)، کەچی بایرن میونشن لە بەدەستهێنانی نازناوی بۆندزلیگا و جامی ئەڵمانیا و چامپیۆنزلیگ بێبەش بوو، باڤارییەکان وەرزێکی بێ نازناویان بەڕێکرد.

کەین بە تۆمارکردنی 36 گۆڵ پێشەنگی گۆڵکارانی ئەم وەرزەی بۆندزلیگایە و گۆڵکاری خولە بەهێزەکانی ئەوروپایە، نزیکە خەڵاتی گۆڵکاری بۆندزلیگا و پێڵاوی زێڕین بباتەوە، کەچی هەموو ژمارەکانی نەبوونە هۆی ئەوەی نازناوێک بباتەوە.

پیتزای دۆمینۆزی بەریتانی کە یەکێکە لە براندە بەناوبانگەکانی پیتزا لە جیهاندا، لە پلاتفۆڕمی X گاڵتەی بە هاری کەین کردووە، دوای ئەوەی یەکلابووەوە ئەو هێرشبەرەی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا ئەم وەرزەش دەستبەتاڵ دەبێت، وێنەی کارتۆنێکی بەتاڵی داناوە و نووسیویەتی ‘پیتزای نازناوەکانی هاری کەین’

لەوەتەی وەرزی 2011/2012 یەکەمجارە بایرن میونشن دەستبەتاڵ دەربچێت و نەتوانێت هیچ نازناوێک بەدەست بهێنێت، لەکاتێکدا هاوینی رابردوو کەین بەرامبەر 95 ملیۆن یۆرۆ لە تۆتێنهام هۆتسپێرسەوە روویکردە ریزەکانی بایرن میونشن.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button