عێراقکوردستان

قوەی جەوی بەرە و سەرووی ڕیزبەندی و دهۆک و زاخۆش لە دەرەوەی یاریگای خۆیان یاری دەکەن

Yariga App

پێنج شەممە 9\5\2024 کۆتایی بە گەڕی 27ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق دێت و دەرفەتێکی زێڕین لە بەردەم یانەی قوەی جەویەیە بۆ ئەوەی پلەی یەکەم وەربگرێتەوە.

له شاری کەربەلا یانەی دهۆک کاتژمێر 6ـی ئێوارە دەبێتە میوانی یانەی کەربەلا، دهۆک کە بە 40 خاڵ لە ڕیزبەندی حەفتەم دێت ئەنجامەکانی ئەم دواییەی جێگای نیگەرانی هاندەرانیەتی و ئەمڕۆش بەبێ ئامادەبوونی شەش یاریزان یاری دەکات کە ئەوانیش هەرێم تەحسین و عیماد لواتی و سیابەند عەگید و ڕێوان ئەمین بە هۆی پێکان و محەمەد سەعید بە هۆی ئەنجامدانی تاقیکردنەوە و بەیار ئەبوبەکر بە هۆی بوونی 5 کارتی زەرد بێبەش دەبن لە یاریەکە.

دوای یەکسان بوونی یانەی شوڕتە دوێنێ بەرامبەر یانەی کارەبا، ئەمڕۆ دەرفەتێکی زێڕین لە بەردەم یانەی جەویەیە بۆ ئەوەی پلەی یەکەم وەربگرێتەوە، لە یاریگای شەعب یانەی قوەی جەوی ڕووبەڕووی یانەی حدود دەبێتەوە و لە ئەگەری سەرکەوتنیشی لە یاریەکەدا ئەوا بە جیاوازی خاڵێک دەکەوێتەوە پێش یانەی شوڕتە و پلەی یەکەمی ڕیزبەندی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق وەردەگرێتەوە.

یانەی زاخۆ دەیەوێت لە سەر ئەنجامە باشەکانی بەردەوام بێت و ئەمجارەیان لە شاری بەغداد کاتژمێر 6ـی ئێوارە ڕووبەڕووی یانەی بەغداد دەبێتەوە، هەر دوو یانە تا ئێستا 19 یاری فەرمیان بەرامبەر یەکتر کردووە و یانەی بەغداد 7 یاری سەرکەوتنی بە دەستهێناوە و زاخۆش لە 5 یاریدا براوە بووە و 7 یاریش یەکسان بوونە، یانەی زاخۆ 16 گۆڵی تۆمار کردووە و یانەی بەغدادیش 20 گۆڵی تۆمار کردووە، لە ڕووی ڕیزبەندەوە یانەی زاخۆ بە 46 خاڵ لە خانەی چوارەمە و یانەی ئەمانەی بەغدادیش تەنیا 17 خاڵی هەیە و لە ڕیزبەندی نۆزدەم و پێش کۆتایی  خولی ئەستێرەکانی عێڕاق دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button