ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگگرنگترین

كارلۆ ئانچێلۆتی: ڤینیسیۆس باڵۆن دۆر دەباتەوە

Yariga App

یاریگا –

كارلۆ ئانچێلۆتی ئیتاڵی و راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی ستایشی ئاستی ڤینیسیۆس جونیۆری بەڕازیلی و ئەستێرەی یانەكە دەكات.

شەوی رابردوو ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری بایرن میونشنی كرد و یارییەكەشی بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لێ بردەوە، لە میانی یاری گەڕانەوەی قۆناخی پێش كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

بەوەش بە ئەنجامی هەردوو یاری هاتن و چوون یانە شاهانەكە بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر سێ گۆڵ لە بایرنیان بردەوە و خۆیان گەیاندە یاری كۆتایی پاڵەوانیەتیەكە.

لە لێدوانەكانی دوای یارییەكە كارلۆ ئانچێلۆتی گوتی:

لێرە كاپتنێك هەیە و ناوی پێرێزە، ئێمەی دیكە دەریاوانین، توانی ئەم نەوە نایابەی یاریزانانی تۆپی پێ درووست بكات، هیوادارم بتوانین چامپیۆنزلیگێكی دیكە بەدەستبهێنین.

بەرامبەر بایرن میونشن تووشی كێشەی زۆر بووینەوە، ئەوەی ڤینیسیۆس جونیۆر لە قۆناخی پێش كۆتایی پێشكەشیكرد، كەم یاریزان دەتوانێت بیكات، لە یاری چوون و هاتن بەڕاستی سەرسوڕهێنەر بوو.

پێموایە نزیكە لە بەدەستهێنانی خەڵاتی باڵۆن دۆر.

هەر كە گۆڵی یەكسان بوونەوەمان تۆمار كرد،  من بە تەواوی دەمزانی كە گۆڵی بردنەوەش دەكەین، كارێكی قورسە، رەنگە روونكردنەوەی مەحاڵ بێت، بەڵام هەوڵ دەدەم، ئەوە جادووە، ئەم پاڵەوانیەتیە وا لە هەموو یاریزانەكان دەكات هەست بە شتێكی تایبەت بكەن، كاتێك ئەم درێسە دەپۆشن.

چاوەڕوان دەكرێت لە بەرواری یەكی مانگی داهاتوو ریال مەدرید لە یاری كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا رووبەڕووی بۆرووسیا دۆرتمۆند ببێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button