ئینگلتەراگرنگترین

بەر لە هاتنی لۆپێتێگی, وێستهام بە هۆکارێک گرنگترین یاریزانەکانی دەفرۆشێت

Yariga App

یاریگا –

لە چەند رۆژی رابردوودا سەرچاوەکان لە ئینگلتەراوە ڕێكکەوتنی جولیان لۆپێتێگی و وێستهام یونایتدیان پشتڕاست کردەوە بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی یانەکە لە جێگەی داڤید مۆیس کە بەهۆی ئەنجامە خراپەکانی ئەم وەرزەوە چیتر بەردەوام نابن.

وێستهام لە پلەی نۆیەمی ریزبەندیە و لە کۆتا چوار یاریی تامی بردنەوەیان نەکردووە. بەپێچەوانەی وەرزی رابردووەوە کە توانیان بگەنە یۆرۆپالیگ و ئەم ساڵیش لەو پاڵەوانێتیە تا قۆناخی چارەکی کۆتایی گەیشتن.

ئەرکەکە بۆ لۆپێتێگی ئیسپانیش هەروا ئاسان نابێت، بەتایبەت کە یانە لەندەنییەکە بیر لە فرۆشتنی گرنگترین رەگەزەکانی دەکاتەوە لەوانە لوکاس پاکیتا و موحەمەد کودوس. بە گوێرەی زانیارییەکانی Football Insider, وێستهام چاوی لەوەیە لە فرۆشتنی ئەو دوو ئەستێرەیەی، بڕی 150 ملیۆنی دەستبکەوێت تا بیخاتە بەردەم راهێنەرە نوێیەکە و دەستکراوەی بکات بۆ بازاڕی گواستنەوەکان.

کودوسی غانی جێی گرنگیپێدانی لیڤەرپوولە و  هەرچی پاکیتای بەرازیلیە ماوەیەکی زۆرە لەژێر رادارەکانی مان سیتیدایە.

ئەوەی وێستهامی تا ڕادەیەک ئاسوودە کردووە لەو نرخەی خستوویەتیە سەر ئەو دوو یاریزانە، خواستی هەردوو یانە گەورەکەی پرێمەرلیگ و توانا ماددییەکانیانە کە پێناچێت دوودڵبن لە ئەمانجەکانیان.

لۆپێتێگی و وێستهام گەیشتنە رێککەوتن

بابەتی زیاتر

Back to top button