ئیسپانیاگرنگترین

دوو مەرجی سەیر بۆ ڕۆیشتنی برایسوەیت لە ئیسپانیۆل

Yariga App

یاریگا –

مارتن برایسوەیت لەبەردەم دووڕیانێکدایە بۆ جێهێشتنی ئیسپانیۆی لەم هاوینەی دێت.

برایسوەیست ناوێکی ئاشنایە بە کەتەلۆنییەکان کاتێک ساڵی 2020 بارسێلۆنا بە بڕی 18 ملیۆن یۆرۆ بۆ ماوی چوار ساڵ و نیو گرێبەستی لەگەڵ واژۆ کرد وەک جێگرەوەیەک بۆ عوسمان دێمبڵی کە دووچاری پێکانێکی درێژخایەن بوو. بارسا لەگەڵ گواستنەوەی برایسوەیت، بڕی 300 ملیۆن وەک مەرجی هەڵوەشاندنەوەی هێرشبەرە دانیمارکیەکە جێگیرکرد. بەڵام دوای تەنها دوو ساڵ و حەوت مانگ، ئەو یاریزانە گرێبەستەکەی هەڵوەشاندەوە و بلاوگرانای جێهێشت و لە هەمان مانگ وەک یاریزانێکی ئازاد چووە ریزەکانی ئیسپانیۆلەوە.

ئێستا یانەکەی لە ریزی پلە دووەکانی ئیسپانیا یاری دەکات. لە ریزبەندی چوارەم دێن بە جیاوازی شەش خاڵ لە لیگانێزی پێشەنگەوە. برایسوەیت 20 گۆڵی بۆ تۆمار کردوون ئەم وەرزە. بەڵام بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، یاریزانە ئەگەری هەیە ئەم هاوینە ئیسپانیۆلیش جێبهێڵێت.

رۆمانۆ نووسیویەتی کە دوو ئەگەر هەیە بۆ چۆنێتی ڕۆیشتنی لە ئیسپانیۆل دوای تۆمارکردنی 20 گۆڵ.

  • ئەگەر یانەکەی سەربکەوێتەوە بۆ خولی یانەکانی ئیسپانیای ناسراو بە لالیگا، ئەوا برایسوەیت لە مانگی یۆلیۆ بە خۆڕایی دەڕوات
  • ئەگەر ئیسپانیۆل نەتوانێت سەرکەوێت بۆ لالیگا ئەوان بە تەنها 600 هەزار یۆرۆ دەڕوات

خولی پلە دووی ئیسپانیا تەنها چوار گەڕی ماوە تا هێرشبەرە 32 ساڵانەکە یەکلابێتەوە بە یەکێک لەو مەرجانە ئیسپانیۆل جێبهێڵێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button