ناسر خلێفی پیاوی پڕۆژە شکستخواردووهكهی چامپیۆنزلیگ
یاریگا –
ناسر خلێفی، سەرۆکی یانەی پاریس سانجێرمان، لە هاوینی 2011 بەرپرسیارێتی ، پڕۆژەیەکی وەرزشی گرته ئه‌ستۆ پاره‌یه‌كی خه‌یاڵی خه‌رجكرد و هێشتا سهركهتوونهبووه.
پڕۆژەی پاریس تەواو نازناوە ناوخۆییەکانی به تیپه‌كه‌ی پاریس بەخشیوه و كۆنترۆڵی كرد، له ناوه‌خۆی فه‌ڕه‌نسا سەرکەوتووترین تیپ بووه، نازناوی خول و جامی فەرەنسا و جامی سوپەری فه‌ڕه‌نسی به‌ده‌ستهێناوه، بەڵام له‌م پڕۆژە وەرزشییه نەیتوانیوه گرنگترین و گەورەترین خەون، ئەویش بەدەستهێنانی نازناوی چامپیۆنزلیگه سهركهووتوبێت.
زلاتان و ئەستێرە ئیتاڵیەکان
لە ساڵانی یەکەمی دەستبەکاربوونی خلێفی، یەکەم پڕۆژەی وەرزشی لەسەر بنەمای راکێشانی ئەستێرەکانی خولی ئیتاڵی وەک کاڤانی، تیاگۆ سیلڤا، زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ، لاڤێزی، پاستۆر، تیاگۆ مۆتا، ڤێراتی، مارکینۆس و چه‌ند ناوێكی دیكه بوون، بەڵام لەو کاتەدا سێ جار له‌سه‌ر یه‌ك گه‌یشتنه قۆناخی چارەکی کۆتایی ئه‌ویش لە ساڵانی 2013 و 2014 و 2015،بوو ئەم پڕۆژەیەش لە ساڵی 2017 بە دۆڕاندنە مێژووییەکەی به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا 6-1 لە کامپ ن‌و، بە تەواوی داڕما.
گرێبەستێکی مێژوویی
لە هاوینی 2017 سیاسەتی ناسر خلێفی گۆڕا و ئەویش پڕۆژەیەکی وەرزشی گەورەی دروستکرد، پاره‌یه‌كی خه‌یاڵی بۆ ته‌رخانكرد، کە پاڵەوانی یەکەمی نێیمار بوو، کە لە بارسێلۆناوه به بڕی 222 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی به پاریسه‌وه كرد بووه گرانترین گرێبەست لە مێژووی تۆپی پێدا ، لە هەمان ساڵدا کیلیان ئێمباپێ لە مۆناکۆوە بە بڕی 180 ملیۆن یۆرۆ گواستنه‌وه.
پرۆژەی نێیمار و ئێمباپێ نزیک بوو بگاتە لوتکە، یانه پاریسیه‌كه بە سەرکردایەتی تۆماس توخێلی ئەڵمانی بۆ یەکەمجار لە مێژوودا لە ساڵی 2020 گەیشتە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ، بەڵام به بایرن میونشن دۆڕا ، وەرزی دواتر لە ساڵی 2021 لە قۆناخی پێش کۆتایی بە مانچستەر سیتی دەدۆڕێت و دوورخرایەوە، دواتر پاشەکشەیه‌كی گەورەی كرد، پرۆژه‌كه شكستێكی تری تۆماركرد.
مێسی و ئێمباپێ و رامۆس
ناسر خلێفی لە هاوینی 2021 لەسەر بنەمای گرێبەستە ئاست بەرزەکان گره‌وی له‌سه‌ر پرۆژه‌یه‌كی نوێ كرد، پرۆژه‌كه‌ش، لیۆنێل مێسی، ویناڵدۆم، دۆنارۆما، سێرجیۆ رامۆس و ئەشرەف حەکیمی لەخۆگرتبوو، هاوکات دەسەڵاتی زیاتری بە کیلیان ئێمباپێ بەخشی، دەسەڵاتەکەشی دوورخستەوە نێیماری هاورێی لە لوتکەی پڕۆژەكه لێكهوتهوه.
لە ماوەی دوو وەرزدا ئەم پڕۆژەیە بە شێوەیەکی نەگبەتانە شکستی هێنا، له وه‌رزی یه‌كه‌م له ساڵی 2022 بە زوویی لە قۆناخی 16 لە چامپیۆنزلیگ بەرامبەر ریال مەدرید دۆرا، له وه‌رزی دواتریش له ساڵی 2023 به‌رامبه‌ر بایرن میونشن شكستی هێنا.
لە سەرەتای ئەمساڵدا ناسر خلێفی سیاسەتێکی نوێی پەیڕەوکرد، لویس ئێنریکی، وه‌ك راهێنه‌ر گواستنه‌وه تیپه‌كه پشتی بە گرێبەستە لاوەکان بەست، ده‌رفه‌تیان به كۆمه‌لێك ئه‌ستێره‌ی لاودا، به تایبه‌ت كه قسە و باس سەبارەت بە رۆیشتنی گۆڵکاری مێژوویی تیپه‌كه، کیلیان ئێمباپێ زیاتر بوون.
ئێنریكی بە پشتگوێخستنی ناوە گه‌وره‌كانی وەک مێسی و نێیمار و ڤێراتی و ڕامۆس و پێش ئەوانیش ئەنخێل دی ماریا کاریگەریه‌كی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر نه‌بوو، تیپێکی لاوی دروستکرد کە گه‌یشتنه قۆناخی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ.
پاریسییەکان زۆر گه‌شبین بوون ، دوای ئه‌وه‌ی له کۆمەڵە ئاگرینه‌كه‌یان، کە میلان و نیوکاسڵ یونایتد و دۆرتمۆندی لەخۆگرتبوو سه‌ركه‌وتن بۆ قۆناخی شازده، دواتر بەسەر ریال سۆسیداد سه‌ركه‌وتن و لە قۆناخی چارەکی کۆتاییدا بارسێلۆنایان دوورخسته‌وه، به‌ڵام له قۆناحی پێشكۆتایی جارێكی تر دۆرتمۆند شكسی به پرۆژه‌كه هێنا.