توخێل: زاراگۆزا کێشەی زمانی هەیە بۆیە کاتی پێویستە تا بتوانێ خۆی بگونجێنێت
یاریگا –
تۆماس توخێل پاساوی بۆ کەمی یاریکردنی برایان زاراگۆزا هێنایەوە کە لە پێنج یاریدا نزیکەی تەنها 90 خولەک بەشداریپێکراوە لە بایرن میونشن.
زاراگۆزا لە گواستنەوەکانی زستانە بە خواستن لە گراناداوە گواسترایەوە باڤارییەکان، ئەگەرچی وا چاوەڕوان دەکرا هاوین بە یەکجاری ئەو یاریزانە بکڕن. بەڵام وەک خودی توخێل ئاشکرای کرد، ئەوە ئەو بووە بە هاوکاری بەڕێوبەری وەرزشی بایرن شەڕیان کردووە تا هەرچی زووترە بیهێننە یانەکەیان بەتایبەت دوای تووشبوونی کینگسلی کومانی فەرەنسی بە پێکانێکی درێژخایەن.
لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانی پێش یاریەکەی ئەمشەویان بەرانبەر ریاڵ مەدرید، توخێل وتی
هەر بۆ خۆی هاتنی بۆ بایرن میونشن هەنگاوێکی گەورە بوو، زۆریش گەورە. لەگەڵ ڕێزی تەواوم بۆ یانەکەی پێشووتری. من بووم لەگەڵ بەڕێوبەری وەرزشی بایرن زۆرمان کۆشی تا بیهێنینە ئێرە بۆ یانەیەکی چامپیۆنزلیگ. بەڵام ئەوە بوو ئەنجامەکانمان خراپ بوون لە سەرەتا. ئەویش نە ئەڵمانی دەزانێت نە ئینگلیزیەکی باش. هەموو گواستنەوەکانیش کاتیان دەوێت. ئێستا ئێمە خۆشحاڵین لەگەڵ ئەو. شتێکی خراپ ڕووی نەداوە. تەنها تۆزێ کاتی زیاتری دەوێت تا خۆی بگونجێنێت.
مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوو بوو کە یاریزانە ئەندەلووسیەکە بەڕووی جیهاندا خۆی ناساند دوای ئاستە ناوازەکەی بەرانبەر بارسێلۆنا کە توانی دوو گۆڵ بکات و تۆپێکیش لە شیشی کەتەلۆنییەکان بدات. ئەوە نەک هەر سەرنجی یانە گەورەکان، تەنانەت راهێنەر ئیسپانیایش ناچار کرد بانگهێشتی هەڵبژاردەی بکات.
🔴🇪🇸 Tuchel on Bryan Zaragoza playing only 87’ in 5 months: “It was big step for him, very big step – to come from where he played, with all due respect, to a Champions League team and in a difficult moment”.
“Bryan doesn't speak the language, no good English, no German. So it… pic.twitter.com/HjNWWfohPm
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) May 7, 2024
یانەکەی بێ ئەوی پێوە دیارە و ئێستا لە خولی ئیسپانی لە پلەی 19ی پێش کۆتا ریزبەندییەکەن.