یاریگا –
دووەم گرانترین گرێبەستی مێژووی ئارسیناڵ ئەم هاوینە بەبێ یانە دەمێنێتەوە و هەر خوازیارێک لێی بێتە پێشەوە دەتوانێ بەخۆڕایی بیگوازێتەوە.
نیکۆلاس پێپێ، دوای تەقینەوەی توانا گۆڵکارییەکەی لەگەڵ یانەی لیلی فەرەنسی لە وەرزی 2017-2019, بوو بە جێی بایەخی گەورەکانی ئەرووپا و سەرەنجام ئارسیناڵ گواستیەوە ریزەکانی.
ئەو کات ئەوە گرانترین گواستنەوەی مێژووی تۆپچیەکانی لەندەن بوو کاتێک بڕی 80 ملیۆن لەسەر خەزێنەی ئارسیناڵ کەوت. نەیتوانی نە ئاستەکەی لیل پیشان بداتەوە، نە لە ئاست تێچووی گواستنەوەکەشیدا بوو. هەر بۆیە بۆ وەرزی 2022-2023 بە خواستن نێردرایە یانەی نیسی فەرەنسی. پێش بەسەرچوونی گرێبەستەکەی بە ساڵێک، ئارسیناڵ لە سێپتەمبەری ساڵی رابردوو بە یەکجاریی و بێ بەرامبەر دەستبەرداری بوو بۆ یانەی ترابزۆن سپۆری تورکی.
فابریزۆ رۆمانۆ ئاشکاری کردووە کە ئەم هاوینەیش کە گرێبەستەکەی کۆتایی دێت، جارێکیتر وەک یاریزانێکی ئازاد خولی تورکیش بەجێدەهێڵێت.
🇫🇷 Nicolas Pépé will be available as free agent, leaving Trabzonspor as contract will expire at the end of June.
Pépé has signed with BS Group, same agents as Simakan and Lukeba.
Despite proposals from middle East and Saudi, he still wants to return to Europe. pic.twitter.com/EsBSdr0mFY
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) May 8, 2024
رۆمانۆ ئاشکرایشی کردووە کە هێشتا پێپێ نایەوێ لە ئەورووپا ئاڵای سپی هەڵبکات. هەر بۆیە سەرباری پێگەشتنی گرێبەست لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و خولی سعودی، ئەو یاریزانە دەیەوێت لە ئەورو بەردەوام بێت.
هێرشبەرە کۆتیدڤوارێکە تازە تەمەنی 28 ساڵە، بۆیە دەیەوێت بە دوای وێستگەی گونجاودا بگەڕێت. ئەم وەرزە لە خولی تورکی لە 17 یاریدا خاوەنی پێنج گۆڵ و ئەسیستێکە.