چامپیۆنزلیگفه‌ره‌نسا

هێنری: ئێمباپێ باشترین یاریزانی مێژووی پاریسە

Yariga App

تیێری هێنری داوا لە کیلیان ئێمباپێ دەکات سەری بەرز رابگرێت و شکستەکەی شەوی رابردوو نەکاتە پێوەری سەرکەوتنەکانی لەگەڵ یانەکە.

پاریس بە سەرکردایەتی ئێمباپێ لە قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ، بە دوو یاری نەیانتوانی هیچ گۆڵێک لە دۆرتموند بکەن و ماڵئاواییان کرد. بەڵام تێر هێنری ئەفسانەی زیندووی فەڕەنسییەکان بۆ سی بی ئێس سپۆرت وتی

هەموومان ئەوە دەزانین کە ئێمباپێ لە پاریس دەڕوات، ئەو زۆر مەزن بوو بۆ پاریس، دەتوانێت بە سەر بەرزییەوە بڕوات، مەرج نیە هەموو کەسێک بتوانێت سەرجەم ناسناوەکان بباتەوە بە تایبەت چامپیۆنزلیگ بەڵام ئەو لە تەواوی کاروانی یاریکردنی بۆ پاریس خزمەت زۆریکردن و زۆر باش یاریکرد، بۆیە بە نەبردنەوەی چامپیۆنزلیگ نابێت حوکم لەسەر ئەو بدەین. بێ هیچ رکابەرێک ئەو باشترین یاریزانی مێژووی پاریسە.

بابەتی زیاتر

Back to top button