چامپیۆنزلیگفه‌ره‌نسا

ئێمباپێ خۆی بە هۆکاری شکستەکەی پاریس دەزانێت

Yariga App

یاریگا –

کیلیان ئێمباپێ، ئەستێرەی فەرەنسی یانەی پاریس سانجێرمان پێی وایە ئاستە خراپەکەی یەکێک بوو لە هۆکارەکانی شکستی پاریس بەرامبەر دۆرتمۆند.

شەوی رابردوو پاریس سانجێرمان لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر دۆرتمۆند یاریی کرد و بە ئەنجامی 0-1 بەرامبەر ئەم تیپە دۆڕا و جارێکی دیکە نەیتوانی پاڵەوانێتییەکە بەدەستبهێنێت.

قوتابیەکانی لویس ئێنریکی لە یاری چووندا بە هەمان ئەنجام شکستیان خواردبوو، بەڵام هیوایان خواست لە یاری گەڕانەوەدا لە یاریگای خۆیان بە ئامادەبوونی هاندەران قەرەبووی شکستەکەیان بکەنەوە، بەڵام دۆخەکە جیاواز دەرچوو.

دوای یارییەکە ئێمباپێ گوتی:

تا توانیم هەوڵمدا یارمەتی تیپەکەم بدەم، بەڵام باش نەبووم. کاتێک باس لە کاریگەری لە هێڵی هێرشبەری دەکەین، پێموایە هەموو چاویان لەسەر منە.

ئەستێرە فەرەنسیەەکە لە درێژەی قسەکانیدا گوتی:

من ئەو کەسەم کە دەبێت گۆڵ بکەم و ئەنجامی یارییەکە لە بەرژەوەندی تیمەکەم یەکلابکەمەوە. کاتێک دۆخەکە باش بێت، هەموو سەرنجێک لەسەر منە، کاتێکیش دۆخ خراپ بێت هەر بەم شێوەیە، دەبێت ئەمە قبوڵ بکەم. من هیچ کێشەیەکم لەگەڵ ئەمەدا نییە. من یەکەم کەس بووم کە دەبوو لە یارییەکەی ئەمشەودا گۆڵم کردبا. ئەوە ژیانە و دەبێت بڕۆینە پێشەوە و بەسەر ئەم دۆڕانەدا تێبپەڕین و لەبیری بکەین.

گرێبەستەكەی ئەستێرە فەڕەنسیەكە لەگەڵ پاریس سانجێرمان لە هاوینی ئەمساڵدا بەسەردەچێت.

لەم وەرزەدا ئێمباپێ لەگەڵ پاریس سانجێرمان بەشداری لە 46 یاریدا كردووە و توانیویەتی 43 گۆڵ بكات و 10 گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button