ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

هانس فلیک دەگەڕێتەوە بایرن میونشن

Yariga App

یاریگا –

هانس فلیکی ئەڵمانی دەیەوێت جارێکی دیکە پۆستی راهێنەرایەتی بایرن میونشن وەربگرێت.

رۆژنامەنووسی تۆڕی سکای سپۆرت، فلۆریان پلاتنبێرگ بڵاویکردووەتەوە، چیتر گەڕانەوەی فیلیک بۆ بایرن میونشن 100% رەتناکرێتەوە، زۆر شت ئەگەرییان هەیە رووبدەن، بەڵام لەهەر لەهەر بارودۆخێکدابێت فیلیک ئامادەیە بگەڕێتەوە بایرن.

تۆماس توخێل لە کۆتایی ئەم وەرزە یانە باڤارییەکە جێدەهێڵێت، بایرن هەوڵیدا گرێبەست لەگەڵ چابی ئاڵۆنسۆ، جولیان ناگلیسمان یان راڵف راگنیک واژۆ بکات، بەڵام هەرسێ راهێنەرەکە وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی یانەکەیان رەتکردەوە.

هەر بەپێی زانیارییەکانی پلاتنبێرگ، ئێستا ئێریک تێن هاخ پاڵێوراوێکی سەرەکییە بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی یانە ئەڵمانییەکە، بەڵام ئەگەر گواستنەوەی ئەویش شکست بهێنێت، ئەگەری گەڕانەوەی هانس زیاتر دەبێت.

لە مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوو هەڵبژاردەی ئەڵمانیا هانس فلیکی لە پۆستەکەی دوورخستەوە، لەوکاتەوە راهێنەرە تەمەن 59 ساڵانییەکە بێکار ماوەتەوە.

فلیک لە نۆڤێمبەری 2019 تا هاوینی 2021 راهێنەری بایرن میونشن بووە، لەکۆی 86 یاری، 70 یاری لەگەڵ یانەکە براوە بووە، 8 یاری یەکسانبووە و 8 یاریش دۆڕاوە.

نازناوێکی چامپیۆنزلیگ، دوو نازناوی بۆندسلیگا، نازناوێکی جامی جیهانی یانەکان، نازناوێکی جامی سوپەری ئەوروپا، نازناوێکی جامی ئەڵمانیا و نازناوێکی جامی سوپەری ئەڵمانیای لەگەڵ یانەکە بەدەستهێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button