یاریگا –
زینەدین زیدان و جود بێڵینگهام بۆ گواستنەوی نوێ بۆ ریاڵ مەدرید پێشنیازی گواستنەوەی یاریزانێک دەکەن کارگێڕی یانەکە کاری لەسەر بکات.
ئەو ئامانجانەی تا ئێستا ریاڵ مەدرید پلانی بۆ گواستنەوەیان هەیە، کیلیان ئێمباپێ و ئالفۆنسۆ دەیڤدزە لە یانەکانی پاریس سان جێرمان و بایەرن میونشن. بەڵام هەریەکە لە زیدان و بێڵینگهام ناوێکیتریان بیرۆکەی یاریزانێکی دیکەیان گەڵاڵە کردووە بۆ لیستەکە لەم بازاڕەی هاوینە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ماڵپەڕی دیفێنساسێنتراڵی ئیسپانی و نزیک لە یانە شاهانەکە، زیزۆ و جود ناوی جەیدن سانچۆیان پێشنیاز کردووە تا ریاڵ مەدرید گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکات.
🚨 Jude Bellingham and Zinedine Zidane have both reportedly recommended Real Madrid to sign Jadon Sancho! 👀🏴
Florentino Perez, however, remains reluctant.
(Source: @defcentral) pic.twitter.com/E4uNEzf96z
— Transfer News Live (@DeadlineDayLive) May 7, 2024
سەرچاوەکە هاوکات هەڵوێستی فلۆرێنتینۆ پێرێزیشی ئاشکرا کردووە و باس لەوە دەکات سەرۆکی مێرەنگی بۆ ڕەزامەندی پیشاندان لەسەر بیرۆکەی زیدان و بێڵینگهام دوودڵە.
بێڵینگهام کە ئێستا وەک کوڕە بەنازەکەی شاهانەکان تەماشا دەکرێت، جگە لەوەی سانچۆ لە هەڵبژاردەی ئینگلتەرا پێکەوە یاری دەکەن، پێشتریش ئەزموونیان پێکەوەییان هەیە کاتێک لە بروسیا دۆرتمۆند بوون کاتێک توانیان لە وەرزی 2020/21 جامی ئەڵمانیا ببەنەوە.
سانچۆ ئێستا بە خواستن لە یانەکەی پێشووی یاری دەکات لەو کاتەوەی لە زستانی ئەم ساڵ مانچێستەری جێهێشت دوای تەقینەوەی کێشەکانی لەگەڵ ئێریک تێن هاخی راهێنەر.
بەگوێرەی نوێترین دەنگۆیش، سانچۆ هیچ نیازێکی بە گەڕانەوە نییە بۆ ئۆڵدترافۆرد، ئەمەش رەنگە کارئاسانییەکی زیاتر بێت بۆ مەدرید لە ئەگەری پەسەندکردنی بیرۆکەکەی زدیدان و بێڵینگهام.