ئیسپانیاگرنگترین

سەرۆکی خێتافی: تەنیا یەک یانە پرسیاری گرینوودییان لێکردووم

Yariga App

یاریگا –

ئانخێل تۆرێس، سەرۆکی یانەی خیتافی بە لێدوانێک دەنگۆیەک رەت دەکاتەوە و لە هەمان کاتدا دەنگۆیەکیش پشتڕاست دەکاتەوە سەبارەت بە هەوڵی یانەکانی دیکە بۆ مەیسن گرینوود کە ئێستا بە خواستن لە خیتافیە.

گرینوود لە مانگی سێپتەمبەری رابردوو دوای ئەو کێشە یاساییانەی تووشی هات، لە مانچێستەرەوە بە خواستن نێردرایە خیتافی. ناوبراو لە لەوەتەی زستانی 2022 تا ئێستا هیچ یارییەکی بۆ یانە ئینگلیزیەکە نەکردووەتەوە. سەرۆکی یانە ئیسپانیەکەیش جەخت دەکاتەوە کە ئەو یاریزانە ناگەڕێتەوە بۆ ئۆڵدترافۆرد.

لە لێدوانەکانیدا، تۆرێس سەبارەت بە دەنگۆیەکانی هاتنە پێشەوە لە گرینوود وتی

هیچ کەس لە ئاتڵەتیکۆ مەدریدەوە پرسیاری لێنەکردووم لە بارەی گرینوودەوە. تاکە کەسێک پرسیاری کرد، لاپۆرتای سەرۆکی بارسێلۆنا بوو. ئەگەر بە خودی یاریزانەکە، دایک و باوکی و یانەکەیش بێت ئەوا هەر لە خیتافی دەمێنێتەوە بۆ وەرزێکیتریش.

ئەو قسانەی سەرۆکی ئانخێل لە کاتێکدایە لە مانچێستەرەوە ڕای زاڵ هەیە بۆ گەڕاندنەوەی یاریزانە ئینگلیزیەکە و دوێنێش لە لێدوانەکانی ئێریک تێن هاخدا بە ڕوونی باسی لەوە کرد پلانیان بۆ گواستنەوەکان بۆ هێڵێ پێشەوە گەڕاندنەوەی ئەو یاریزانانەیە بە خواستن نێردراونەتە دەرەوە. جەیدن سانچۆ و گرینوود لە دیارترینیانن.

هێرشبەرە تەمەن 22 ساڵانەکە لەوەتەی هاتووەتە خیتافی لە 29 یاری خولی ئیسپانی توانیویەتی هەشت گۆڵ تۆمار بکات و شەش ئەسیستیش بە هاوتیمەکانی ببەخشێت.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button