ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

بارسێلۆنا نرخی ئەستێرەیەكی دیاری دەكات

Yariga App

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا ئاشكرایانكرد، یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی نرخی فرێنكی دی یۆنگی هۆڵەندی و ئەستێرەی یانەكەی دیاری دەكات.

گرێبەستەكەی فرێنكی دی یۆنگ لەگەڵ بارسێلۆنا لە هاوینی ساڵی 2026 بەسەردەچێت.

بەپێی زانیارییەكانی رۆژنامەی ئاس، بارسێلۆنا رەزامەندی لەسەر فرۆشتنی ئەستێرە هۆڵەندیەكەی داوە.

لە راپۆرتەكەشدا هاتووە، یانە كەتەلۆنییەكە ئامادەیە لە پێناو چارەسەركردنی قەیرانە داراییەكانی، لە گواستنەوەكانی هاوینەدا دەستبەرداری تواناكانی دی یۆنگ ببێت.

ئاماژە بەوەشكراوە، بارسێلۆنا بۆ دەستبەرداربوون لە ئەستێرە هۆڵەندیەكەی داوای 80 ملیۆن یۆرۆ دەكات.

فرێنكی دی یۆنگ

لەم وەرزەی لالیگادا دی یۆنگ بەشداری لە 20 یاری كردووە و توانیویەتی دوو گۆڵ بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button