ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

مانچێستەر یونایتد چەند ریكۆردێكی خراپ تۆمار دەكات

دوای دۆڕاندنەكەیان بەرامبەر كریستاڵ پاڵاس...

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی دوای دۆڕاندنەكەی شەوی رابردوو بەرامبەر كریستاڵ پاڵاس، چەند ریكۆردێكی خراپ تۆمار دەكات.

شەوی رابردوو كریستاڵ پاڵاس لە یاریگای سەلهێرست پاركی تایبەت بە خۆی میوانداری مانچێستەر یونایتدی كرد و یاریەكەشی بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێ وەڵام لێ بردەوە، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 36ی پرێمەرلیگ.

لەو یارییەدا شەیتانە سوورەكان ئاستێكی خراپیان پێشكەشكرد و بو جۆرێك لە تەواوی یارییەكەدا تەنیا دوو لێدانیان ئاڕاستەی گۆڵی یانەی خاوەن ماڵ كرد.

لە دوای ئەو چوار گۆڵەی شەوی رابردوو لە تۆڕی گۆڵەكەی ئۆنانا كرا، لەم وەرزەدا مانچێستەر یونایتد 81 گۆڵی لێ كراوە، ئەوەش زۆرترین رێژەی گۆڵكردنە لەو یانەیە لە دوای وەرزی 1976/77.

هەروەها لە دوای ئەو دۆڕانە ژمارەی دۆڕاندنەكانی شەیتانە سورەكان لەم وەرزەی پرێمەرلیگ بۆ 13 دۆڕان بەرز بوویەوە، كە ئەوەش زۆرترین رێژەیە لە وەرزێكی خولی ئینگلیزیدا.

هەروەها بۆ یەكەمجار لە وەرزێكی پرێمەرلیگ كریستاڵ پاڵاس بتوانێت لە یاری چوون و هاتن لە مانچێستەر یونایتد بباتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button