ئاسیاسعوودیەگرنگترین

هیلال گاڵتە بە ئەهلی دەكات

Yariga App

یاریگا –

یانەی هیلالی سعودی دوای بردنەوەكەی شەوی رابردوو گاڵتە بە ئەهلی دەكات.

شەوی رابردوو ئەهلی لە نێو یاریگای خۆیدا میوانداری هیلالی كرد و یارییەكەش بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە بەرژەوەندی یانەی میوان كۆتایی هات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 28ی خولی رۆشنی سعودی.

پێش یارییەكە هاندەرانی ئەهلی بە تیفۆیەكی گەورە وێنەی ” هاڵك ” یان درووستكرد.

لە دوای یارییەكە هەژماری فەرمی هیلال لە پلاتفۆرمی ئێكس وەڵامی تیفۆكەی ئەهلیان بە وێنەیەك كە هاڵك لەبەردەم لۆگۆی هیلالدا تێكشكاوە دایەوە.

لەسەر وێنەكە نوسراوە:

وانەی یەكەم: ئاگادار بە چ هیوایەك دەخوازیت.

وانەی دووەم: وانەی یەكەم لەبیر مەكە.

لە دوای ئەو بردنەوەیە هیلال ژمارەی خاڵەكانی بۆ 86 خاڵ بەرزكردەوە و بۆ بردنەوەی نازناوی خولەكە پێوویستی بە تەنیا خاڵێكە.

بابەتی زیاتر

Back to top button