ئینگلتەراگرنگترین

رووداوێکی ئێجگار دەگمەن لە کاروانی وەرزشی بڕونۆ فێرناندێس

Yariga App

یاریگا –

ئەمشەو بۆ برونۆ فێرناندێش شەوێکی لەبیرنەکراو دەبێت کاتێک یانەکەی بەبێ ئەو رووبەڕووی کریستاڵ پاڵاس دەبێتەوە.

بە ئامادەنەبوونی ئەستێرە پوورتوگالییەکە لەو یارییە بە هۆی پێکانەوە، زانیارییەکی داتائامێز زۆبەی ماڵپەڕ و سەرچاوە وەرزشییەکانی تەنیوە بەوەی هیچ جارێک لە ژیانی پیشەگەرێتییدا لەسەر ئاستی یانە هەر لەوەتەی ساڵی 2012 کە لە ریزەکانی یانەی نۆڤارای ئیتاڵیەوە دەستیپێکردووە، هیچ جارێک نەبووە پێکان برونۆی لە یاریکردن دابڕاندبێت!

لە ماوەی ئەو 12 ساڵەی کاروانی پیشەگەرێتی، ناوەڕاستکارە 29 ساڵانەکە یاریی بۆ یانەکانی نۆڤارا، ئودینیز، سامپدۆریا، سپۆرتینگی وڵاتەکەی و تا ساڵی 2020 و هاتنی بۆ ریزەکانی مانچێستەر یونایتد، فێرناندێش 524 جار بەشداریی کردووە.

ساڵی پاریش لەسەر ئاستی سەرجەم یاریزانەکانی ئەوروپا زۆرترین کات بەشداری کردبوو بە ئەنجامدانی 70 یاریی و زیاتر لە 6 هەزار خولەک!

داتاکان باس لەوە دەکەن رووی داوە تەنها دوو جارێک برونۆ لە یاریی یانە دابڕابێت، وەرزی 2021/22 بوو لەگەڵ ساڵی 2017. ئەوەی مانچێستەر بەهۆی نەخۆشکەوتن و، لەگەڵ سامپدۆریایش بەهۆی پەتاوە بووە. هەردوو جارەکەیش تەنها یارییەک لە یانەکانی دابڕیبوو.

لە وەڵامی ئەوەی ئایا لەسەر ئاستی هەڵبژاردەیش ناوبراو هەمان ئاماری کەم وێنەی هەیە پێکان نەیتوانیبێت زەفەری پێ ببات، داتا هەیە دەیسەلمێنێت کە لەگەڵ پورتوگالیش تەنها دوو یاریی دابڕاوە بەو هۆکارەوە. ئەویش لە 19ی مارسی 2019 تا 29ی هەمان مانگ.

کاپتنەکەی مان یو هەر لەم وەرزە چەند جارێک وردە پێکان بەرۆکی دەگرت، بەڵام بەهۆی کاریگەریی و گرنگی بۆ تیمەکە ئێریک تێن هاخ نەیدەتوانی چەکە کاریگەرەکەی بەکار نەهێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button