ئینگلتەراگرنگترین

ئۆفەری چاوەڕواننەکراو بۆ دوو یاریزانی ئارسیناڵ هاتووەتە پێش

Yariga App

یاریگا –

دوو یاریزانی ئارسیناڵ بوونەتە ئامانجی یانەکانی دەرەوەی پێنج خولە گەورەکە، بەڵکو دەرەوەی ئەوروپایش. رەنگە جۆر و بڕی دەستەوارەکە لە پاڵ هۆکارەکانیتر، کارگێڕی گەنەرز ناچار بە فرۆشتنیان بکات.

بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامەی دەیلی ئیکسپرێسی بەریتانی، هەردوو یاریزان گابرێل خیسۆس و تۆماس پارتی خراونەتە ژێر راداری سعودیەکانەوە و “گرێبەستی دڵخواز”یان بۆ ئامادە کراوە تا هاوین بیانگوازنەوە بۆ خولی وڵاتە خەلیجیەکە.

سەرچاوەکە ناوی هیچ یانەیەکی سعودی نەهێناوە، بەڵام ئاشکرای کردووە کە بەرپرسانی وەرزشی ئەو وڵاتە پلانیان بۆ ئامانجەکانیان داناوە.

هێرشبەرە بەرازیلیەکە، کە ساڵی 2022 بە بڕی 22 ملیۆن پاوەند لە مانچێسترە سیتیەوە گواسترایەوە باکووری لەندەن، لەم وەرزە لە کۆی 25 یاری توانیویەتی تەنها چوار گۆڵ تۆمار بکات. هەرچی یانەکەشیەتی دەیەوێت بۆ وەرزی داهاتوو هێرشبەرێکی ژمارە 9 بگوازێتەوە.

هەرچی تۆماس پارتیە، بەهۆی زنجیرە پێکانەکانیەوە ئەم وەرزە تەنها 12 یاریی کردووە و کۆتا ساڵی گرێبەستەکشیەتی لەگەڵ یانە لەندەنیەکە.

بەوەش پاڵنەرەکان بۆ دەستکەوتی ماددی لە فرۆشتنیان بەتایبەتیش کە لایەنی خوازیار سعودیە پارەدارەکانن هەروەها پێویستی بە هێنانی یاریزانی نوێ بۆ تۆکمەترکردنی تیمەکەی میکێل ئارتێتا، رەنگە بەرپرسانی تۆپچیەکان زۆر دوودڵ نەبن لە دەستبەرداربوونی ئەو دوو یاریزانەی.

بابەتی زیاتر

Back to top button