ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

ئامانجەكانی بارسێلۆنا بۆ وەرزی نوێ

Yariga App

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا ئامانجەكانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیان بۆ یارییەكانی وەرزی نوێ ئاشكرا كرد.

وا بڕیارە رۆژی دووشەممەی داهاتوو بارسێلۆنا لە یاریگای خۆیدا میوانداری ریال سۆسێداد بكات.

لەم وەرزەدا بارسێلۆنا نەیتوانی هیچ نازناوێك بباتەوە و تیمەكەی چاڤی هێرناندێز بە بێ نازناو كۆتایی بەم وەرزە دەهێنن.

ئیدارەی یانە كەتەلۆنییەكە دەیانەوێت بۆ وەرزی داهاتوو تیمێكی تۆكمە و بەهێز كە ركابەری لەسەر بردنەوەی نازناوەكان بكات، درووست بكەن.

بەپێی زانیارییەكانی رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ، پلان و لە ئامانجەكانی بارسێلۆنا بۆ وەرزی نوێ گرێبەستكردنە لەگەڵ سێ یان چوار یاریزان، ئەو یاریزانانەی یانەكە دەیگوازێتەوە دەبنە یاریزانی سەرەكی یانەكە.

لە راپۆرتەكەی موندۆشدا هاتووە، بارسێلۆنا كار لەسەر گواستنەوەی یاریزان لە هێڵی ناوەند و بەرگری باڵی چەپ دەكات.

ئاماژە بەوەشكراوە، ئەو یاریزانانەی یانەكە دەیەوێت بۆ باڵی چەپ بیگوازێتەوە بریتین لە جۆشوا كیمیچ ، مارتن زومبێندی و رۆدریگێز، كە چاڤی هێرناندێز بە تایبەت داوای گواستنەوەی كردوون.

ئەو یاریزانانەی بۆ هێڵی ناوەند دەیەوێت بریتین لە، دانی ئۆلمۆ، نیكۆ ویلیامز و بێرناردۆ سێلڤا.

بارسێلۆنا بە كۆكردنەوەی 73 خاڵ لە ریزبەندی سێیەمی لالیگا دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button