ئیسپانیا

ڤالڤێردی ژمارە پێوانەییەکی کریستیانۆ یەکسان دەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

فێدریکۆ ڤالڤێردی، ناوەڕاستکارەکەی ریال مەدرید هیوادارە لەم وەرزەدا ژمارەی پێوانەیی کریستیانۆ رۆناڵدۆ یەکسان بکاتەوە.

لە چەند وەرزی رابردوودا ڤاڵڤێردی یەکێک بووە لە یاریزانە سەرەکییەکانی کارلۆ ئەنچیلۆتی لە پێکهاتەی ریال مەدرید و رۆڵی گرنگی هەبووە لە سەرکەوتنی تیپەکە و نازناوی پاڵەوانێتی.

لەم وەرزەدا یەکێک بوو لەو یاریزانانەی کە لەلایەن راهێنەری ئیتاڵییەکە، تەنانەت لەو یارییانەی کە پێکانێکی کەمیشی هەبووە یاریی پێکردووە، بەمەبەستی یارمەتیدانی بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامی خوازراو و ئەم رووداوەش وای لێکرد ژمارەیەکی پێوانەیی سەرنجڕاکێش تۆمار بکات.

ئەگەر ئەم ئەستێرەیەی ریال لە هەر چوار یاریی داهاتووی یانەکەی لە لالیگا یاریی بکات، ئەوا دەبێتە یەکەم یاریزان (جگە لە گۆڵپارێزەکە) دوای کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە هەر 38 یارییەکەدا لە لالیگا یاریی کردبێت.

پێشتر لە وەرزی 2011-2012 بوو کە ئەستێرە پورتوگالییە توانی ریکۆردێکی لەو شێوەیە بەناوی خۆیەوە تۆمار بکات، ئێستاش ماوەتەوە بزانرێت ئایا ڤاڵڤێردی دەتوانێت لەم وەرزەدا ژمارەی پێوانەییەکەی لەگەڵ ئەفسانەکەی ریال مەدرید یەکسان بکاتەوە یا لە لایەن راهێنەرەوە پشووی پێدەدرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button