ئه‌ڵمانیائیتاڵیا

بەرگریکارەکەی میلان بەڵێی بۆ بایرن کرد

Yariga App

یاریگا –

بایرن میونشنی ئەڵمانی توانی لە دوا دانوستاندنەکانیان لەگەڵ تیۆ هێرناندێز، بەرگریکارەکەی میلان رێک بکەون و بەڵێی لێوەربگرن.

بایرن کە چەند ساڵێک لەمەوبەر لوکاس هێرناندێزی برای تیۆی بە بڕی 80 ملیۆن یۆرۆ لە ئەتلەتیکۆ مەدریدەوە گواستەوە، بەڵام ئەو یاریزانە هەرگیز لە ئاست چاوەڕوانییەکاندا نەبوو، ئێستا بەنیازە تیۆ بۆ پێکهاتەکەی زیاد بکات. بەرگریکارە چەپەکەی میلان کە تەنها یەک ساڵ لە گرێبەستەکەیدا ماوە، تا ئێستا وەڵامی بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ میلان نەداوەتەوە.

بەگوێرەی سەرچاوە ئەڵمانییەکان، دانوستانەکانی بایرن لەگەڵ تیۆ زۆر باش بوون و ئەم یانەیە توانی وەڵامێکی ئەرێنی لێ وەربگرێت، ئێستاش تەنها دانوستان لەگەڵ میلان پێویستە بکرێت.

گواستنەوەی تیۆ بۆ بایرن رێگە بۆ رۆیشتنی ئەلفۆنسۆ دەیڤز بۆ ریال خۆش دەکات. لەم دواییانەدا ماکس ئیبەرلی بەڕێوەبەری وەرزشی بایرن بە دڵنیاییەوە رایگەیاند کە ریال هیچ ئۆفەرێکی بۆ ئەلفۆنسۆ ونەناردووە، بەڵام راستییەکە ئەوەیە کە دانوستاندنی مەدریدیەکان لەگەڵ ئەلفۆنسۆ تەواو بووە و لە کۆتایی ئەم وەرزەدا ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەش بە بایرن دەکەن.

بایرن لەدوای هەواڵەکانی رۆیشتنی ئەلفۆنسۆ هەوڵەکانی بۆ دۆزینەوەی باشترین جێگرەوە دەستپێکرد و دواجار لەگەڵ تیۆ گەیشتە رێککەوتن.

بابەتی زیاتر

Back to top button