ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

لۆپێتێگی و وێستهام گەیشتنە رێککەوتن

Yariga App

یاریگا –

جولیان لۆپێتێگی بۆ وەرگرتنی ئەرکی راهێنەرایەتی وێستهام رەزامەندی دەردەبڕێت.

رۆژنامەنووسی ئیتاڵی فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، جولیان لۆپێتێگی ئیسپانی لەگەڵ یانەی وێستهام یونایت گەیشتووەتە رێککەوتن و دەبێت بە راهێنەری نوێی هامەرز.

یانە لەندەنییەکە بەهۆی ئەنجامە خراپەکانی بڕیاریداوە لە کۆتایی ئەم وەرزە دەیڤد مۆیس لە پۆستی راهێنەرایەتیکردنی تیپەکەی دووربخاتەوە.

هەر بەپێی زانیارییەکانی رۆمانۆ، راهێنەرەکە و وێستهام ئێستا سەرقاڵی گفیوگۆکردنن لەسەر وردەکارییەکان، دواتر دەچنە قۆناخی واژۆکردنی پەڕاوەکانی گرێبەستەکە.

جولیان لە وەرزی 2022-2023 راهێنەرایەتی وۆڵڤزی ئینگلیزی کرد، یانەکەی نزیکبوو لە دابەزین بۆ چامپیۆنشیپ، بەڵام لە کۆتاییدا لە پلەی سێزدەیەمی ریزبەندی خولەکە کۆتاییان بە وەرزەکە هێنا. لە هاوینیشدا راهێنەرەکەیان لە پۆستەکەی دوورخستەوە.

جولیان لۆپێتێگی لەگەڵ وۆڵڤز

 

بابەتی زیاتر

Back to top button