یاریگا –
بۆ یەکەمین جار لە مێژووی تۆپی پێدا سیستەمی ڵایڤ ڤار لە خولی ئوستراڵی بەکارهێندرا.
هەفتەی رابردوو هاوارد وێب، سەرۆکی بۆردی ناوبژیوانانی ئینگلتەرا رایگەیاند؛ گۆڕانکاری گەورە لە سیستمی ڤار بۆ وەرزی داهاتوو دەکرێت.
لە دوا کۆبوونەوەی خاوەن پشکەکانی پرێمەرلیگ لەگەڵ هاوارد وێب، باس لە پێشنیازێکی نوێکراوە، تاوەکو لە وەرزی داهاتوودا جێبەجێ بکرێت.
بە پەسندکردنی پێشنیازەکە، ئیتر ناوبژیوان لەگەڵ گەڕانەوەی بۆ ڤار، پێویستە هۆکارەکە بۆ هاندەران و بینەرانی یارییەکە ئاشکرا بکات.
ئەگەر بیرۆکەکە پەسند بکرێت، هاندەران باشتر لە بڕیارەکان تێدەگەن و پەیوەندیی نێوان ناوبژیوان و هاندەرانیش باشتر دەبێت. کاتێک بە چاو شتەکان دەبینیت، پێویستیت بە روونکردنەوەیە، ئەمەش شتەکە روونتر دەکات. خەریکی لێکۆڵینەوەی زیاترین، تاوەکو ئەزموونی نێو یاریگا باشتر بکەین. بۆ نموونە ناوبژیوان پێناڵتییەک بە ڤار هەژمار دەکات، بچێتە لای بەرگریکارەکە و بۆی روون بکاتەوە، بۆچی ئەم بڕیارەی داوە، دەکرێ ئەم بیرۆکەیە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش کاری پێبکرێت، بۆ نموونە لە جامی جیهانی ئافرەتان. پێم وایە کارێکی زۆر بەسوودە، ئەگەر ناوبژیوان هۆکاری بڕیارەکەی بۆ ئامادەبووانی نێو یاریگا شیبکاتەوە.
لە یاریی نێوان ماکارسەر و سیدنی لە خولی ئوسترالیدا، لە خولەکی 27 یارییەکەدا لەدوای فاوڵێکی یاریزانێکی ماکارسەر ناوبژیوانی یارییەکە، عەلیرەزا فەغانی، بۆ بڕیاری کۆتایی بۆ ڤار گەڕایەوە.
لە دوای سەیرکردنەوەی رووداوەکە، گەڕایەوە سەر چیمەنی یاریگا و بە بڵندگۆ بڕیارەکەی بۆ هەموو ئامادەبوانی ناو یاریگا ئاشکرا کرد.
View this post on Instagram
بڕیارە وەرزی داهاتوو شێوازی نوێی سیستمی ڤار لە پرێمەرلیگ جێبەجێ بکرێت.