ئیسپانیاچامپیۆنزلیگراپۆرتی تایبەتگرنگترین

وەک پەپوولە هەڵدەفڕێت، وەک هەنگ پێتەوەدەدات، ئەنچیلۆتی بە چەکی ئاسایی خۆی بایرن دەکوژێت؟

Yariga App

یاریگا –

یانەی ریال مەدرید هەوڵدەدات شه‌وی چوارشەممەی داهاتوو بلیتی یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ دەستەبەر بکات، کە لە پێگەی بەهێزەکەی خۆی كه‌ یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆیه‌ میوانداری بایرن میونشن دەکات.

ریال لەگەڵ کارلۆ ئەنچیلۆتی، جیاواز بووه‌، لە یارییە گەورەکاندا، لە پشتەوە به‌رگری ده‌كرد و په‌له‌ی نه‌بوو، چاوه‌ڕوانی ده‌كرد له‌ كاتێكی گونجاو لە چرکەیەکدا هێرشی دەکرد و گۆڵێکی تۆمار دەکرد، له‌ چه‌ند یارییه‌كدا ئەمەی دووبارە دەکردەوە.

تۆماس توخێل، راهێنەری بایرن میونشن، پێش یاریی گەڕانەوە رایگەیاند، ئه‌گه‌ر بۆ هه‌ر گۆلێكی ریال ١٠ چرکە بژمێری و بگه‌رێینه‌وه‌ دواوه‌ چاوەڕێی ئەوەم نەدەکرد گۆڵ بكه‌ن، سه‌یری ئه‌و گۆڵانه‌ بكه‌ كه‌ ریاڵ مەدرید بەرامبەر لایپزیگ و مانچێستەر سیتی و بایرن میونشن تۆماریكردوون.

ئەم توانایە بۆ خێرای له‌ گۆڵ تۆمارکردن دەگەڕێتەوە بۆ توانای تاکەکەسی خودی یاریزانانی مێرێنگێ، بەبێ ئەوەی تاکتیکێکی تایبەت یاخود پلانێك هه‌بێت، وه‌ستانیشان قورسه‌.

هه‌روه‌ها رۆڵی کارلۆ ئەنچیلۆتی ناتوانرێت چاوپۆشی لێبکرێت، چونکە ئازادییەکی تەواو بە یاریزانەکانی ده‌دات بۆ ئەوەی توانای تەکنیکی خۆیان بە شێوەیەکی باش نیشان بدەن، هه‌روه‌ها هەمیشە ركابه‌ره‌كانی دووچاری سەرسوڕمان ده‌كات، رکابەرەکانی چاوەڕوانی ئه‌وه‌ ناكه‌ن كه‌ كارلۆ ده‌یكات.

بەرامبەر مانچێستەر سیتی، راهێنه‌ره‌ ئیتاڵییەکە وانەی له‌ وەرزی رابردووی وه‌رگرت، بە كراوه‌یی له‌ هێڵی به‌رگری یاری نەکرد ، بەڵکو پشتی بە رێكخستنێكی به‌هێز له‌ هێڵی بەرگریی به‌ست به‌ لێدانی یه‌كلاكه‌وه‌ بردیه‌وه‌ و ئامانجه‌كه‌ی پێكا.

ئەنچیلۆتی دەزانێت بایرن میونشن نایەت له‌ بێرنابیۆ به‌ پلانی هێرشبه‌ری به‌ كراوه‌یی  یاریی بكات، چاوەڕوان دەکرێت کارلۆ له‌م یارییه‌ به‌هێرشبردن ده‌ست به‌ یاریی بكات، بۆ ئه‌وه‌ی زوو پێشبكه‌وێت، بەڵام كاتێك سه‌یری یارییه‌كانی پێشووی ریال ده‌كه‌یت، بیركردنه‌وه‌كه‌ت ده‌گۆرێت و رەنگە پەنا بۆ بەرگری و داخستنی بۆشاییه‌كان ببات و پشت بە هێرشی پێچه‌وانه‌ ببه‌ستێت و سوود لە خێرایی ڤینیسیۆس جونیۆر و رۆدریگۆ وەربگرێت.

هه‌موو ئه‌وه‌ی ریال و ئه‌نچیلۆتی ده‌یكه‌ن ئاسان نیه‌، چونكه‌ به‌رگریكردن بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ پێویستی پلانێكی تۆكمه‌تره‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش بتوانیت گۆڵ تۆماربكه‌یت هێنده‌ی دیكه‌ كاره‌كه‌ بۆ تیپێك قورستر ده‌كات، به‌ڵام هه‌موو ئه‌مانه‌، كارلۆ و ریال به‌یه‌كه‌وه‌ كردوویانه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button