ئیسپانیاگرنگترین

ئایە زیدان دەبێتە راهێنەری بایرن میونشن؟

خۆی وەڵام دەداتەوە

Yariga App

یاریگا –

زینەدین زیدان بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتیکردنی یانەی بایرن میونشن ئامادە نییە.

شەوی رابردوو پێشبڕکێی فۆرمولا وەن بۆ خەڵاتی گەورەی مەیامی بەڕێوەچوو، لاندۆ نۆریس، شۆفێری بەریتانی و تیمی مەکلارن بۆ یەکەمجار لە مێژووی خۆیدا، پاڵەوانیەتییەکی گەورەی فۆرمولای بردەوە و بووە قارەمانی خەڵاتی گەورەی مەیامی.

لە پێشبڕکێکە زینەدین زیدانی فەڕەنسی و ئەفسانەی پێشووی یانەی ریال مەدرید ئامادەبوو، بەر لە دەستپێک لەلایەن رۆژنامەنووسان چەند پرسیارێکی ئاراستەی زیزۆ کرا، کە پەیوەستبوو بە گەڕانەوەی بۆ کاری راهێنەرایەتی.

زیدان لە لێدوانێکی بۆ تۆڕی سکای سپۆرت ئاشکرایکرد، کە نابێت بە راهێنەری یانەی بایرن میونشن و تەنیا بۆ سەیکردنی یارییەکە دەچێتە مەدرید.

یارییەکی سەخت دەبێت، بەڵام هیوادارم ریال مەدرید براوەبێت، تەنیا بۆ سەیکردنی یارییەکە دەچمە سانتیاگۆ بێرنابیۆ.

زینەدین دڵی هەر لای مەدریدە، رۆژنامەنووسێکی دیکە لێی دەپرسێت، لە دڵخوازترین شۆفێری کێیە؟ لە وەڵامدا تەنیا دەڵێت؛ هەلا مەدرید.

بابەتی زیاتر

Back to top button