ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئونای ئێمری لە گواستنەوەی هێرمۆسۆ دەبێتەوە

یاریکردن لە پرێمەرلیگ خەونی یاریزانەکەیە

Yariga App

یاریگا –

یانەی ئاستۆن ڤێلای ئینگلیزی لە گواستنەوەی ماریۆ هۆرمۆسۆی ئیسپانی نزیک دەبێتەوە.

رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، یانەی ئاستۆن ڤێلا لە گواستنەوەی ماریۆ هێرمۆسۆی بەرگریکاری یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئیسپانی نزیکە، کە لەم هاوینە گرێبەستەکەی لەگەڵ رۆخی بلانکۆس کۆتایی دێت،

ئاتلێتیکۆ پشتڕاستی کردووەتەوە، یاریزانەکە ئامادە نییە گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە، حەزدەکات روو لە پرێمەرلیگ بکات، ئاستۆن ڤێلاش نزیکە لە یەکلایی کردنەوەی گرێبەستەکەی.

تیپەکەی ئۆنای ئیمری نزیکە لەوەی بۆ یەکەمجار لەدوای ساڵی 1981 جارێکی دیکە بۆ خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا سەربکەوێت.

هەر بۆیە یانەکە لە ئێستاوە خۆی بۆ گواستنەوەی چەند یاریزانێکی دیار ئامادە کردووە، ئامانجییانە بە بەهێزییەوە بەشداری چامپیۆنزلیگ بکەن.

هێرمۆسۆ لە هاوینی 2019 بە بڕی 25 ملیۆن یۆرۆ لە ئیسپانیۆلەوە پەیوەندی بە یانەکەی شاری مەدرید کرد، لەم وەرزەش بەشداری 42 یاری کردووە، 2 گۆڵی کردووە و 2 گۆڵیشی درووستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button