فه‌ره‌نساگرنگترین

ئێمباپێ بە لێدوانێکی سەرنجڕاکێش هه‌ڕه‌شه‌ له‌ بۆروسیا دۆرتمۆند دەکات

Yariga App

یاریگا –

کیلیان ئێمباپێی فەرەنسی و یاریزانی پاریس سانجێرمان، دانی بەوەدانا پێش یاریی گەڕانەوەی قۆناخی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر بۆروسیا دۆرتمۆند تیپەکەی بەدەست فشارێکی زۆرەوە دەناڵێنێت.

ئێمباپێ بۆ مێدیاكان گوتی، ئەو فشارەی هەستی پێدەکەن ئاساییە، چونکە ئێمه‌ بەدوای سەرکەوتن ده‌گه‌رێین بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ینه‌ یاریکۆتایی چامپیۆنزلیگ، ئەمەش بەهۆی مێژووێكی خراپی یانه‌كه‌مانه‌ لەم پاڵەوانێتییە،هەرگیز نازناوه‌كه‌ی نه‌بردۆته‌وه‌ .

هەروەها گوتیشی، یاریزانه‌كانمان هەست بە ئارامی دەکەن، متمانەی تەواومان هەیە كه‌ سه‌رده‌كه‌وین، دڵنیاین و دڵنیاین كه‌ قەرەبووی دۆڕانەکە دەکەینەوە، هەروەها سەردەکەوین بۆ یاریکۆتایی.

مباپێ لەم وەرزە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان لە کۆی 45 یاری 43 گۆڵی بۆ پاریس سانجێرمان تۆمارکردووه‌، هەروەها 10 ئەسیستیشی كردووه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button