ئیتاڵیاگرنگترین

کیلینی هۆکارەکانی پشت پەردەی پەیوەندیکردن رۆناڵدۆ بە یوڤێنتوس ئاشکرا دەکات

''رۆناڵدۆ ئارەزووێکی سەرشێتانەی هەبوو''

Yariga App

یاریگا –

تاوەکو ئێستاش چوونە دەرەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە ریال مەدرید، جێی مشتومڕە و جۆرجیۆ کیلینی، بەرگریکاری پێشووی یانەکە وردەکاری نوێ ئاشکرا دەکات.

هەرچەندە ریال مەدرید، رۆناڵدۆی خاوەن پێنج خەڵاتی باڵۆن دۆری ناچار بە چوونە دەرەوە نەکرد، تەنانەت هەندێک شۆک بوون کاتێک لە هاوینی ساڵی 2019 پەیوەندی بە یوڤێنتوسەوە کرد.

ئۆفەرەکەی یوڤێنتوس بەراورد بە تەمەنی رۆناڵدۆ زۆر بوو، بۆیە گفتوگۆکانی گواستنەوەی دەستیانپێکرد. ریال مەدرید چاوی لە داهاتی دارایی بوو، بەڵام رۆناڵدۆ ئامانجی دیکەی هەبوو.

کریستیانۆ سێ ساڵ لە یوڤێنتوس مایەوە و زیاتر لە 100 گۆڵی بۆ بیانکۆنێری کرد، ئەستێرەکەی پۆرتوگال یارمەتی یوڤێنتوسی بۆ بردنەوەی دوو نازناوی سێریا ئەیدا.

کیلینی بۆ یەکەمجار نهێنی پەیوەندیکردنی رۆناڵدۆ بە یوڤێنتوس ئاشکرا دەکات و لە پۆدکاستی BSMT دووپاتیکردەوە؛ رۆناڵدۆ دەیەویست پەیامی توند بە ریال مەدرید بدات

لە ساڵی یەکەمیدا لە یوڤێنتوس، رۆناڵدۆ ئارەزووێکی سەرشێتانەی هەبوو و دەیەویست بیسەلمێنێت، ئەوکات بەهێزتر و باشتربوو لە سەردەمەکەی لەگەڵ ریال مەدرید.

رۆناڵدۆ 28 گۆڵی لە یەکەم وەرزیدا لەگەڵ یوڤێنتوس کرد، لە وەرزەکانی دووەم و سێیەمیشدا 37 و 36 گۆڵی بۆ بیانکۆنێری کرد.

رۆناڵدۆ کاروانێکی سەرشێتانەی دیکەی دەستپێکرد، کاتێک لە ساڵی 2021 پەیوەندی بە مانچێستەر یونایتدەوە کرد و ئێستاش لە نەسڕە و لەم وەرزەدا 47 گۆڵی لە سەرجەم پاڵەوانیەتییەکاندا کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button