ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

خلێفی هەڕەشە لە بارسێلۆنا دەکات و گرێبەستە زێڕینەکەی دەڕفێنێت

Yariga App

یاریگا –

رۆژنامەی لۆ باریزیانی فەرەنسی ئاشکرایکرد، ناسر خلێفی سەرۆکی یانەی پاریس سانجێرمان هەڕەشە لە بارسێلۆنا دەکات کە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا گرێبەستە زێڕینەکەی دەڕفێنێت.

لە چەند کاتژمێری رابردوودا هەندێک هەواڵ لەسەر خواستی پاریس سانجێرمان بۆ گواستنه‌وه‌ی، لامین یامال بڵاوكرایه‌وه‌، بەڵام یانە کەتەلۆنییەکە رەتیکردەوە ده‌ستبه‌رداری یاریزانه‌كه‌ بێت ئه‌گه‌ر یانه‌ فه‌ڕه‌نسیه‌كه‌، بڕی 200 ملیۆن یۆرۆش بۆ گواستنه‌وه‌ی پێشكه‌ش بكات.

ئەوەی نوێیە پاریس سانجێرمان دەیەوێت بێرناردۆ سیلڤای یاریزانی یانەی مانچێستەر سیتی بگوازێته‌وه‌ و زۆر باشیش دەزانێت کە بارسا ماوه‌یه‌كه‌ هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی یاریزانه‌ پورتوگالیه‌كه‌ ده‌دات.

سیلڤا یەکێکە لە یاریزانە دیارەکانی خولی ئینگلیزی و مانچێستەر سیتی، بەڵام گواستنه‌وه‌ی بۆ هه‌ر یانه‌یه‌ك ئاسان نییە و بریکارەکەی خۆرخی مێندێز رۆڵی گرنگی ده‌بێت ده‌یه‌وێت زۆرترین پاره‌ ده‌ستبه‌ربكه‌ن.

مێندێز پەیوەندییەکی زۆر بەهێزی له‌گه‌ڵ هه‌ردوو یانە هه‌یه‌، بەڵام كامیان بتوانێت بڕی 50 ملیۆن یۆرۆ بۆ شكاندنی گرێبه‌سته‌كه‌ی بدات ئه‌و ده‌توانێت  یاریزانه‌كه‌ بگوازێته‌وه‌، پاریس ئاماده‌یه‌، به‌ڵام بارسێلۆنا دەتوانێت ئەو یاریزانە بخاتە نێو لیستی یاریزانه‌كانی به‌ فرۆشتنی یه‌كێك له‌ یاریزانانی یانه‌كه‌ی یاخود چاره‌سه‌رێك بۆ كێشه‌ی دارایی یانه‌كه‌ی بدۆزێته‌وه‌.

هه‌رچه‌نده‌ خانه‌واده‌ی سێلڤا ئاره‌زوو ده‌كه‌ن كوڕه‌كه‌یان په‌یوه‌ندی به‌ بارسێلۆناوه‌ بكات، بەڵام پاریس سانجێرمان بە ئاسانی لە ركابه‌ریه‌كه‌ دوورناكه‌وێته‌وه‌ و هەوڵێکی زۆر دەدات، بتوانێت تواناكانی یاریزانه‌ پورتوگالیه‌كه‌ به‌ده‌ستبهێنێت

بابەتی زیاتر

Back to top button