ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بریکاری کارەکانی ڤیتۆر رۆکی هێرشی توند دەکاتە سەر چاڤی

"وا بڕوات رۆکی دەبەمە یانەیەکی دیکە"

Yariga App

یاریگا –

بریکاری کارەکانی ڤیتۆر رۆکی هێرشی توند دەکاتە سەر چاڤی هێرناندێزی راهێنەری بارسێلۆنا.

ئاندرێ کوری، بریکاری کارەکانی ئەستێرەی بەڕازیلی ڤیکتۆر رۆکی، لە نوێترین چاوپێککەوتنی لەگەڵ RAC1 هێرشی توند دەکاتە سەر راهێنەر و ئیدارەی بارسێلۆنا، پێیوایە ستەمێکی گەورە لە یاریزانە لاوەکە دەکەن.

رۆکی لە چەند یانەیەکی دیکە ئۆفەری پێشکەشکرابوو، بەڵام بە نیوەی ئۆفەری یانەکانی دیکە پەیوەندی بە بارسێلۆنا کرد چوونکە بارسای خۆشدەوێت، بەڵام پشتگوێخراوە.

چاڤی هەرگیز قسەی لەگەڵ رۆکی نەکردووە، من لەو بارودۆخە تێناگەم، ئەمەی روودەدات راست نییە!.

تێناگەم! چاڤی هەلی بە فێرمین، کوبارسی و لامین بەخشی، بەڵام هەلی بە ڤیتۆر نەبەخشی، لەکاتێکدا چەندین یاری هەبوو دەکرا بەشداری پێبکرێت.

تەماشای ڤینیسیۆس جونیۆر بکەن، لەگەڵ ریال مەدرید دوو وەرز و نیوی پێچوو تا دەستی بە یاریکردن کرد، بەڵام لە بارسا بە دوو مانگ ئاژاوە درووست بووە، دەیانەوێت رۆکی بکوژن و لەناوی ببەن.

ئەگەر بارسێلۆنا دەرفەت بە ڤیتۆر نەدات بەدوای یانەیەکی دیکە دەگەڕێین، بەهیچ شێوەیەک بەشێوەی خواستن رۆکی لە بارسا ناڕوات چوونکە زیان بە ژیانی پیشەگەری دەگات، ئەگەر یانەکە جێبهێڵیت بەشێوەی هەمیشەیی دەبێت.

باشترین کار بۆ رۆکی ئەوەیە لە بارسا بمێنێتەوە، بەڵام ئەگەر ئەوە رووی نەدا، ئەوە بۆ هەمیشە یانەکە جێدەهێڵیت.

دەیسەلمێنین کە ڤیتۆر یاریزانێکی نایاب دەبێت، بەڵام ئەگەر دەرفەتی پێنەدەن، یانەیەکی دیکەی بۆ دەدۆزمەوە.

یاریزانە تەمەن 19 ساڵانییەکە لە زستانی 2024 بەبڕی 40 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی ئاتلێتیکۆ پاراناینسێی بەرازیلییەوە پەیوەندی بە یانە کاتالۆنییەکە کرد.

بە درێسی بارسا بەشداری 13 یاری کردووە، تەنیا 310′ خولەک یاری کردووە و 2 گۆڵیشی بۆ یانەکەی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button