یاریگا –
لاوتارۆ مارتینێز بۆ یەکەمجار باسی پەیوەندیی خۆی لەگەڵ ”ئاژەڵی رکابەری” لیۆنێل مێسی دەکات.
هێرشبەرەکەی ئینتەر میلان ئاشکرای دەکات؛ لیۆنێل مێسی لە مەشقەکاندا زۆر خۆی ماندوو دەکات و پێی وایە، مێسی دەروونەکەی واڕاهێناوە، تەنیا بیر لە بردنەوە بکاتەوە.
لە چاوپێکەوتنێکیدا لە بەرنامەی ‘‘چی تێمپۆ چێ فا – Che Tempo Che Fa” لاوتارۆ دەڵێت
من هاوڕێی و هاوتیمی مێسیم. ئێمە باس لە یاریزانێکی گرنگ دەکەین کە مێژووی لە تۆپی پێ نووسیوەتەوە. لە مەشقەکاندا وادەردەکەوێت، وەرزشێکی دیکە دەکات. مێسی شتی وا دەکات، هەرگیز لە رابردوودا نەمبینیوە. بەڕاستی ئاژەڵی رکابەرییە و هەرگیز ئامادەنییە بدۆڕێت.
گرێبەستی ئێستای لاوتارۆ لەگەڵ ئینتەر میلان لە هاوینی ساڵی 2026 بەسەردەچێت. لە ماوەی رابردوودا ناوی بە بارسێلۆنا بەسترابووەوە، بەڵام ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە رەتیدەکاتەوە ئینتەر جێبهێڵێت
لەوەتەی هاتوومەتە ئینتەر، هەموو کەسێک مامەڵەیەکی تایبەتی لەگەڵدا کردووم. زۆر سوپاسیان دەکەم. نازانیت چی لە تۆپی پێ روودەدات، بەڵام بەدڵنیاییەوە دڵخۆشم لە میلان و دەمەوێت لێرە بمێنمەوە. دوو ساڵ بەر لە ئێستا زۆر نیگەران بووین، کاتێک ئەیسی میلان نازناوەکەی بردەوە.
لاوتارۆ لەگەڵ ئینتەر هەینی رووبەڕووی فرۆسینۆنێ دەبێتەوە، پاشان دوو یاری لە سێریای ئەی بەرامبەر لازیۆ و ڤیڕۆنا دەمێنێتەوە.