یاریگا –
مانچێستەر یونایتد لە کاتێکی هەستیاردا پێکانی یاریزانێکی راگەیاند و ماوەی گەڕانەوەی بۆ یاریکردن یانەکەی نیگەران کردووە.
بردنەوەی ئەمشەوی چێڵسی لە وێستهام، پلەیەک مان یوی هێنایە خوارەوە و لە ریزبەندی هەشتەم جێگیریکردن. سبەی شەویش لە دەرەوەی یاریگای خۆیان دەبنە میوانی کریستاڵ پاڵاس.
پێش ئەو یارییە، ئێریک تێن هاخ هەواڵێکی ناخۆشی پێگەیشت و بێبەش دەبێت لە تواناکانی هاری ماگوایەری دڵی بەرگری یانەکەی.
ماگوایەر لە ماسوولکەکانیدا پێکانی بۆ دروست بووە و ئەوەی راگەیەندراوە “سێ هەفتە” دووردەکەوێتە لە یاریکردن.
FULL STORY- https://t.co/QK1nQmdKno
— SPORTbible (@sportbible) May 5, 2024
مانچێستەر جگە لە کریستاڵ پاڵاس، سێ یاری دیکەی قورستری ماوە لە پریمەرلیگ. بەرانبەر یانەکانی ئارسیناڵ، نیوکاسڵ و برایتن.
ئەوانە و هەروەها لە 25ی ئەم مانگە فیناڵی جامی یەکێتی ئینگلتەرا بەرانبەر مانچێستەر سیتی کە تاکە دەستکەوتی ئەم وەرزەی کوڕانی تێن هاخە بۆی بجەنگن.
بەپێی دیارکردنی وادەی گەڕانەوەکەی بێت، ماگوایەر بە ئەگەرێکی زۆرەوە بە تەوای چاک نابێتەوە بۆ فیناڵەکەی وێمبڵی.