یاریگا –
ڤیکتۆر ئۆسیمین چاوی یانەکانی دەرەوەی ئیتاڵیای لەسەر لانەچووە سەرەڕای ئەوەی گرێبەستە نوێیەکەی تا هاوینی 2026 لەگەڵ ناپۆلی دەیهێڵێتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی جاینلوکا دی مارزیۆی رۆژنامەنووس لە سکای سپرتسی ئیتاڵیا، یانەی چێڵسی ئینگلیزی، کە ماوەیەکی زۆرە ڕاوی ئەستێرە نەیجیریەکە دەکات، یەکەم پەیوەندی راستەوخۆی کردووە بۆ گواستنەوە.
دی مارزیۆ ناوەڕۆكی یەکەمین ئۆفەرەکانی بلووزی ئاشکرا کردووە و کە خۆی لە پارەی کاش و بەکارهێنانی یاریزانیش دەبینێتەوە لەپێبناو بە ئەنجام گەیاندنی پرۆسەکە. بە گوێرەی دەستەوارەکە، یانە لەندەنیەکە ئامادەیە بڕی 80-90 ملیۆن یۆرۆ بدات وەک پارەی کاش.
🚨 Chelsea had first contact with Napoli for Victor Osimhen with the possibility of a first offer:
👉 €80/90M fee. 💰
👉 Romelu Lukaku would also go to Napoli in a player + cash exchange as well as a young player. 🔄(Source: @DiMarzio) pic.twitter.com/TeNbvCfVhv
— Transfer News Live (@DeadlineDayLive) May 5, 2024
یەکێکیر لە پلانەکانی چێڵسی بریتیە لە پێدانی رۆمیلۆ لوکاکو لەگەڵ یاریزانێکی لاو هەروەها بڕە پارەیەکیش.
کۆڵنەدان لەو ئامانجەیان بۆ گواستنەوەی هێرشبەرە 25 ساڵانەکە، لە کاتێکدایە کارگێڕی لایەنی ئینگلیزی ئاگەدارن لەوەی ناپۆلی لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەیدا تەنانەت مووچەی ئۆسیمینیشیان زیاد کردووە لەپێناو ڕێگریکردن لە رۆیشتنی.
یانە ئیتاڵییەکە ئەم وەرزە بەپێچەوانەی وەرزی رابردوو، ئاستیان پیشان نەدا. لە سێریائەی لە پلەی نۆیەم دێن. ئۆسیمین توانیویەتی چواردە گۆڵیان بۆ بکات. یانەکە بۆ وەرزی داهاتوو بە ئەگەرێکی زۆرەوە بەشداری هیچ پاڵەوانێتیەکی گەورەی ئەوروپی ناکەن. هەمان دۆخ بۆ چێڵسیش دروستە.