ئیسپانیا

دیکۆ چارەنووسی پێدری لە بارسێلۆنا یەکلاکردەوە

Yariga App

یاریگا –

دیکۆ، بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی بارسێلۆنا وەڵامێکی توندی بۆ دەنگۆی فرۆشتنی پێدری لە پەنجەرەی هاوینە دایەوە.

بەڕێوەبەری وەرزشی بارسێلۆنا، لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی دازن ، سەبارەت بە داهاتووی پێدری گۆنزالێز دڵنیایی دا کە یاریزانێکی سەرەکییە بۆ داهاتوو ولە پلانی درێژخایەنی یانەکەدایە و بارسا نایەوێت لەدەستی بدات.

لە چەند رۆژی رابردوودا دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە کە پێدری لە لیستی فرۆشتنی بارسادایە. ئەمەش لە دوای ئەوە دێت کە ناوەڕاستکارەکە بەهۆی پێکانە یەک لە دوای یەکەکانەوە پێدەچێت بارسا دەست بەرداری ببێت بیداتە تیپێکی تر چونکە یانە کاتالۆنییەکە هێشتا دەتوانێت قازانجێکی باش لە فرۆشتنەکەی بەدەستبهێنێت، بەڵام دیکۆ ئەم هەواڵەی رەتکردەوە.

دوای یارییەکەی شەوی رابردوو بەرامبەر جیرۆنا ، دیکۆ سەبارەت بە بابەتە گوتی:

بۆ عەقڵمان لەدەست داوە تا بیر لە فرۆشتنی پێدری بکەینەوە؟ پێدری داهاتووی یانەکەمانە و بۆ هیچ شوێنێک ناڕوات. بەرامبەر جیرۆنا لە پێکهاتەکەدا سەرەکی نەبوو، بەڵام ئێمە نیگەران نین لە کێشە جەستەییەکانی و بڕیارە سەبارەت بە بارودۆخی وریا بین بۆ ئەوەی وەرزەکە بە شێوەیەکی باش کۆتایی پێبهێنێت.

پێدری بە درێسی بارسێلۆنا لە کۆی 136 یاریی 9704 خولەک لە سەرجەم پاڵەوانەتییەکان یاریی کردووە و توانیویەتی 18 گۆڵ بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button