ئه‌ڵمانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

بایرن میونشن بەفەرمی ئەستێرەیەکی بۆ یارییەکەی ریال مەدرید لەدەست دا

Yariga App

یاریگا –

بایرن میونشن بەفەرمی ئەستێرەیەکی بۆ یارییەکەی ریال مەدرید لەدەست دا و لە یاریی گەڕانەوە تۆماس تۆخێل لە تواناکانی گێرێرۆ بێبەش دەبێت.

رافایل گێرێرۆ بەرگریکاری پۆرتوگاڵی بەفەرمی بەهۆی پێکانەوە لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر ریال مەدرید بێبەش دەبێت، ئەو بەرگریکارە پۆرتوگاڵییە کە لە یاریی چوون لە دەستپێکی نیوەی دووەم بەشداریی کرد، بەهۆی پێکانی پاژنەپێی لە چەند یارییەکی باڤارییەکان دادەبڕێت.

رافایل گێرێرۆ رۆژی شەممە لە یاریی بەرامبەر شتوتگارت لە بۆندزلیگا بەهۆی پێکانەوە لە خولەکی 17 یارییەکەی تەواونەکرد و یاریگای بەجێهێشت کە باڤارییەکان 3-1 تووشی شکست بوون.

جگە لە گێرێرۆ، ئێریک دایەریش لە یارییەکەی شتوتگارت تووشی پێکان بوو، بەڵام پێشبینی دەکرێت دایەر بۆ یارییەکەی ریال مەدرید ئامادە بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button