ریاڵ مەدرید چاوی لە دوو ریکۆردی دیکەیە

ریاڵ مەدرید رۆژ بەدوای رۆژ بەردەوامە لە نووسینەوەی مێژوو وە نزیکە لە ژمارەیەکی پێوانەیی دیکەی مێژوویی.
مەدرید شەوی رابردوو بووە خاوەنی 36هەمین ناسناوی لالیگا و ئەمەش ژمارەی پێوانەییە لەسەر ئاستی پێنج خولەکەی ئەورووپا.
جگە لەوەش، هێشتا چوار هەفتە لە یارییەکانی خولی ئیسپانی ماوە و ئەگەر لەو چوار یارییەدا، بتوانێت لە دوو یاریدا گۆڵەکەی بەخاوێنی رابگرێت، ئەوا دەبێتە یەکەمجار لە مێژوودا مەدرید بتوانێت لە یەک وەرزدا 20 یاری گۆڵەکەی بە خاوێنی رابگرێت.
مەدرید بەوە ناسراوە هەمیشە لەرووی بەرگرییەوە کێشەی هەیە، بەڵام تیمەکەی ئەنچلۆتی لەم وەرزەدا لە پاڵ باشترین هێرشبەردا، هاوکات خاوەنی باشترین بەرگری خولەکەش بوون.
ژمارەی پێوانەیی لالیگا بۆ زۆرترین کلین شت (پاراستنی گۆڵ) لە وەرزێکدا بەناوی مارک ئەندرێ شتیگن (بارسێلۆنا) و فرانسیسکۆ لیانۆ (دیپۆرتیڤۆ) وە یە کە توانیوییانە لە 28 یاری وەرزێکدا هیچ گۆڵێکیان لێنەکرێت.
هاوکات، مەدرید لەم وەرزەدا تەنها یەک یاری دۆڕاندووە. ئەگەر هاتوو لەو چوار یارییەی کە ماوە هیچیان نەدۆڕێنێت، ئەوا دەبێت یەکەمجار لە 35 ساڵی رابردوودا بە یەک شکست لالیگا بباتەوە. لە مێژووی لۆس بلانکۆس دا، تەنها یەکجاری دیکە روویداوە ئەویش لە وەرزی 1988-1989 بووە.