یاریگا –
سیمۆنی ئینزاگی، راهێنەری ئینتەر میلانی ئیتاڵی، گواستنەوەی مەهدی تاریمی بۆ ئینتەر پشتڕاستکردەوە.
نێرازۆری دوێنێ شەو تامی دووەم دۆڕانی ئەم وەرزەی چەشت و بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر بە ساسۆلۆ دۆڕا. بەڵام ئەمە زۆر کاریگەری لەسەریان نەبوو، چونکە پاڵەوانێتی ئەم تیپە بە بردنەوەی 2-1 بەرامبەر میلان یەکلایی بووەوە. لە چاوپێکەوتنەکەیدا دوای یارییەکە، سیمۆن ئینزاگی خۆشحاڵی خۆی بە ئاستی یاریزانەکانی دەربڕی و هەواڵێکی گرنگیشی بۆ هەوادارانی ئینتەر هەبوو.
ئینزاگی سەبارەت بە دۆڕانیان بەرامبەر ساسۆلۆ گوتی:
ئێمە بە خراپی دەستمان پێکرد و نەمانتوانی بە پێی پێویستی دەربکەوین. باشتر بوو دوای گۆڵەکە خێراتر بجوڵێین. دواتر کەمێک باشتر بووین و پێموایە شایەنی ئەوە بووین گۆڵی یەکسانکردنەوە بکەین.
لە وەڵامی پرسیاری ئایا مەهدی تارێمی و زیلینسکی پەیوەندیان بە ئینتەرەوە کردووە، گووتی:
ئێمە لەگەڵ یانەکەدا باسی ئەم بابەتە دەکەین. ئەوان شایەنی شانازین و دوور لەچاوی میدیاکان کاریان بۆ گواستنەوەی ئەم دوو یاریزانە کردووە. زیلینسکی یاریزانێکی زۆر باشە و دەزانم تا چەند یارمەتی تیپەکە دەدات. بەڵێ ئێمە گرێبەستمان لەگەڵ تارێمی واژۆ کردووە ، ئەو لە پۆرتۆوە بە گواستنەوەی بێ بەرامبەر پەیوەندیمان پێوە دەکات. یاریزانێکی گرنگە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، گۆڵی زۆری تۆمارکردووە، بۆیە زۆر دڵخۆشین بەم گواستنەوەیە.
🚨🇮🇷 Inter manager Inzaghi confirms: “Yes, we have signed Mehdi Taremi on free transfer from Porto”.
“He’s an important player on international level, he scored a lot of goals so we’re very happy with this move”, told DAZN.
Here we go, confirmed. ⤵️✅ https://t.co/A4ULbhQU7J
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) May 4, 2024
تارێمی لە وەرزی 2020/2021 پەیوەندی بە پۆرتۆوە کرد و لەم ماوەیە لە کۆی 163 یاریدا 88 گۆڵی بۆ یانە پورتوگالییەکە کردووە و بە گرێبەستێکی بێبەرامبەر پەیوەندی بە ئینتەرەوە کرد و بڕیارە وەرزی داهاتوو درێسی نێرازۆریەکان لەبەر بکات.