سعوودیەگرنگترین

مۆرینیۆ دەبێتە راهێنەری یانەیەکی خولی پلەیەک؟

لە چەند رۆژی داهاتوودا، چارەنووسی مۆرینیۆ یەکلاییدەبێتەوە

Yariga App

یاریگا –

قادسیەی بەشدار لە خولی پلە یەکی سعودیە و نزیک لە سەرکەوتن بۆ خولی رۆشن، داوای جۆزێ مۆرینیۆ دەکات.

راهێنەرە پۆرتوگالییەکە لەوەتەی لە سەرەتای یەنایەر/کانوونی دووەمی رابردوو لە رۆما نەما، لەوکاتەوە پۆستی راهێنەرایەتی هیچ یانەیەکی وەرنەگرتووە.

لەو ماوەیەدا، ناوی بە چەندین یانەی سعودیە بەسترایەوە، بەگوێرەی زانیارییەکانی بێن جەیکوبس، رۆژنامەنووسی دیاری ئینگلیزی، قادسیەی سعودی سوورە لەسەر دەستنیشانکردنی مۆرینیۆ، تاوەکو لە وەرزی داهاتوودا، ئەرکی مەشقی یانەکە بگرێتە ئەستۆ.

قادسیە پێشەنگی خولی پلە یەکی سعودیەی بە جیاوازی 9 خاڵ گرتووە و گەیشتنی بە خولی رۆشنە یەکلاییکردووەتەوە.

کۆمپانیای ئارامکۆ خاوەنی قادسیەیە و پێشبینی دەکرێت، هاوشێوەی یانە گەورەکانی دیکەی سعودیە، لە هاوینی داهاتوودا، ئەستێرەی گەورە بگوازنەوە ریزەکانی.

پێشبینی دەکرێت لە کۆتاییەکانی ئەم مانگە، بەرپرسانی باڵای یانەکە و مۆرینیۆ لە شاری خوبەر کۆببنەوە و باسی وردەکارییەکانی پڕۆژەی داهاتووی قادسیە بکەن.

هەرچەندە لە ماوەی رابردوودا، ناوی مۆرینیۆ بە بێنفیکا بەسترابووەوە، بەڵام لە کۆتاییدا جۆزێ رەتیکردەوە گفتوگۆی لەگەڵ هیچ یانەیەکی پۆرتوگالیدا کردبێت.

هەرچەندە قادسیەی سەرکەوتنی بۆ خولی رۆشن یەکلاییکردووەتەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە میوانداری ئوحد دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button