ئینگلتەراگرنگترین

هالاند: دڵخۆش بووم به‌ سوپه‌ر هاتریكه‌كه‌ و چاوەڕێی یارییەکانی ئارسناڵ ناکەین

Yariga App

یاریگا –

ئێرلینگ هالاندی نەرویجی، ئەستێرەی یانەی مانچێستەر سیتی، دڵخۆشی خۆی لەبارەی سوپه‌ر هاتریکی بەرامبەر وۆڵڤەرهامپتۆن ده‌ربڕی.

دوێنی شه‌ممه‌ لە یاریگای ئیتیحاد، لە یارییەکانی گەڕی 36ی خولی نایابی ئینگلتەرا، سیتی بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە وۆڵڤەرهامپتۆنی میوانی بردەوە.

هالاند لە لێدوانەکانیدا بۆ بی بی سی دوای یارییەکە گوتی، دەبێت یارییەکانمان ببەینەوە ئێستا پشوو ده‌ده‌ین، دواتر بیر لە یاری داهاتوو بەرامبەر فولهام دەکەینەوە، ئێمەوە چاوەڕێی یارییەکانی ئارسناڵ ناکەین، چارەنووسمان لە دەستی خۆماندایه‌، سێ یاریمان لە پێشە، هەوڵده‌دین هەموویان ببەینەوە.

سەبارەت بە گەیشتنی  بە 201 گۆڵ به‌ 5 وەرزدا لەگەڵ 3 یانە، گوتی، بەڵێ ئەمە ده‌ستكه‌وتێكی نایابه‌، وەک پێشتر چەند جارێک گوتوومه‌، بەبێ هاوڕێکانم نەدەکرا ئه‌و ژماره‌یه‌م تۆماربكه‌م، ئه‌م ده‌ستكه‌وته‌ به‌هۆی سه‌رجه‌م هاورێكانمه‌.

ئاماژەی بەوەشکرد، گواردیۆلا هەمیشە هانم دەدات و پاڵنەرێکە بۆ ئه‌و ئاسته‌ی پێشكه‌شی ده‌كه‌م، هەموومان متمانەیان به‌ من هه‌یه‌.

سەبارەت بە سوپەر هاتریکەکەش گوتی: گۆڵی دووەم جوان بوو ، به‌م شێوه‌یه‌ ئاهەنگم گێڕا كه‌ چێژم لێ وەرگرت، گۆڵە راستەکانم وا دەکات باشتر بم، بۆ گۆڵی چواره‌مم نازانم چۆن ستایشی فیل فۆدین بكه‌م.

لەکۆتاییدا گوتی: سەیری جیاوازی گۆڵ ناکەین، دەمانەوێت زۆرترین جیاوازی خاڵ لە نێوان خۆمان و ئارسیناڵدا هه‌بێت، ئامانجمان بردنەوەی سەرجەم یارییەکانە، کاتێکیش توانیمان ئه‌و كاره‌ بكه‌ین ده‌بینه‌ پاڵەوانی خول  جیاوازی گۆڵ گرنگ نابێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button