ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

پێكهاتەی پێشبینیكراوی یارییەكەی نێوان لیڤەرپوول و تۆتنهام

Yariga App

یاریگا –

پێكهاتەی پێشبینیكراوی هەردوو راهێنەر یۆرگن كڵۆپی ئەڵمانی و راهێنەری یانەی لیڤەرپوول و ئەینج پۆستێكۆگلوی ئوستورالی و راهێنەری یانەی تۆتنهام بۆ یارییە ئاگرینەكەی نێوانیان.

وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 18:30 بە كاتی كوردستان لیڤەرپوول لە یاریگای ئانفیڵدی تایبەت بە خۆی میوانداری تۆتنهام بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 36ی پرێمەرلیگ.

بۆ ئەو یارییە رێدز لە تواناكانی هەریەك لە دیێگۆ جۆتا، تیاگۆ ئالكانتارا و جۆیل ماتیپ بێ بەش دەبێت.

لە بەرامبەردا سپێرز بە بێ هەریەك لە یۆدۆگی، دەیڤز، فێرنەر، سۆلۆمۆن و سیسینیۆن رووبەرووی لیڤەرپوول دەبێتەوە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی لیڤەرپوول:

گۆڵپارێز: ئالیسن

هێڵی بەرگری: ئاڕنۆڵد، كۆناتێ، كوانسا، رۆبێرتسن

هێڵی ناوەند: ماك ئالیستەر، ئیندۆ، گراڤنبێرخ

هێڵی هێرشبردن: سەڵاح ، گاكپۆ ، دیاز

پێكهاتەی پێشبینیكراوی تۆتنهام:

گۆڵپارێز: ڤیكاریۆ

هێڵی بەرگری: پۆرۆ ، رۆمێرۆ ، ڤان دی ڤین ، ئیمیرسۆن

هێڵی ناوەند: بێنتانكور ، هۆیبێرگ، مادیسن

هێڵی هێرشبردن: كۆلۆسێڤسكی ، سۆن ، جۆنسن

لیڤەرپوول بە كۆكردنەوەی 75خاڵ لە ریزبەندی سێیەمی پرێمەرلیگ دێت و تۆتنهامیش بە 60 خاڵ لە پلەی پێنجەم دێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button