ئینگلتەراگرنگترین

هالاند هۆکاری درەوشانەوەی ئاشکرا دەکات

''چوار یاری کۆتاییمان ماوە''

Yariga App

یاریگا –

ئێرلینگ هالاند، ستایشێکی زۆری پێپ گواردیۆلا و هاوڕێیانی لە مانچێستەر سیتی دەکات.

بزوێنەری گۆڵی نەرویجی، سوپەر هاتریک (چوار گۆڵ)-ی لە ماوەی 54 خولەکدا لە بەرامبەر وۆڵڤز کرد و یارمەتی تیمەکەیدا 5-1 سەربکەون و لە رکابەریکردن لەسەر پرێمەرلیگ لەگەڵ ئارسیناڵ بەردەوام بن.

ئەمە 25-ەم گۆڵی هالاندە لەم وەرزەدا لە پرێمەرلیگ و زیاتر لە نازناوی گۆڵکاری خولەکە بۆ دووەم وەرز لەسەریەک نزیکدەکاتەوە.

لەدوای یارییەکە، هالاند ستایشێکی زۆری گواردیۆلای کرد و دووپاتیکردەوە؛ پاڵپشتی و هاندەرێکی باشیبووە، تاوەکو ئەم ئاستە بەرزە پێشکەش بکات

من راهێنەرێکی وەها خراپم نییە، چونکە بەردەوام پاڵپشتیم دەکات، بەبێ راهێنەر و یاریزانان، ناتوانم ئەمەی ئێستا بم. ئێستا سەرنجی تەواومان لەسەر ئەو چوار یارییەیە کە ماومانە، هەمووی وەک یاری کۆتاییە. سەرنجی ئێستامان لەسەر یارییەکەی فولهامە.

پاڵەوانی وەرزی رابردووی پرێمەرلیگ، هەفتەی داهاتوو لە کڕاڤن کوتەیج رووبەڕووی فولهام دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button