مانچێستەر یونایتد و خێتافی بڕیار لەسەر گرینوود دەدەن
پێناچێت جارێکی دیکە بگەڕێتەوە ئۆڵدترافۆرد
یاریگا –
رەنگە مانچێستەر یونایتد بڕیاری دەستبەرداربوونی تەواوەتی لە مەیسن گرینوود دوابخات.
گرینوود ئاستێکی بەرز لەگەڵ خێتافی پێشکەش دەکات، تۆڕی ئاتلێتیک بڵاویکردووەتەوە، یانە ئیسپانییەکە لە ئێستاوە دەیەوێت گرێبەستی خواستنی گرینوود بۆ ساڵێکی دیکە درێژبکاتەوە.
پێناچێت خێتافی ئامادەبێت، گرێبەستی هەمیشەیی لەگەڵ مەیسن واژۆ بکات، هەروەها مان یونایتدیش نایەوێت دەستبەرداری یاریزانە ئینگلیزییەکە ببێت، بۆیە درێژکردنەوەی ماوەی خواستنی مەیسن بۆ وەرزی داهاتوو، بژاردەیەکی بەهێزە، هەرچەندە یانەکانی بارسێلۆنا، ئاتلێتیکۆ مەدرید و یوڤێنتوس پێشتر گرنگییان بە ئەستێرەکە دابوو.
🚨 Manchester United and Getafe are in talks regarding the possibility of a new loan deal for Mason Greenwood.
United would prefer to secure a permanent move for him, but won’t sell him if they don’t get an acceptable fee.
(Source: @TheAthleticFC) pic.twitter.com/uvhjHTcyTL
— All Football (@__AllFootball) May 5, 2024
ئەگەر مانچێستەر یونایتد ئۆفەری گونجاوی بۆ فرۆشتنی مەیسن پێنەگەیشت، ئەوا مان یونایتد خۆکارانە، بڕگەی درێژکردنەوەی گرێبەستی مەیسن تاوەکو 12 مانگی دیکە چالاک دەکات، بەمەش تاوەکو 2026 وەک یاریزانی شەیتانە سوورەکان دەمێنێتەوە.
لەم وەرزەدا، گرینووود لە کۆی 32 یاریدا 16 گۆڵی بۆ خێتافی کردووە، کە هەشتییان لە لالیگا بوون.
سەرەڕای تۆمەتی جیاواز و هێرشبەری بەردەوام بەشێک لە هاندەران بۆ سەر گرینوود، کەچی ئەستێرە ئینگلیزییەکە توانی لەم وەرزەدا هەمووان بە ئاستەکەی سەرسام بکات و داهاتووی وەرزشی خۆی بپارێزێت.