ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

كاماڤینگا ریكۆردێكی مێژووی لەگەڵ ریال مەدرید تۆماركرد

Yariga App

یاریگا –

ئیدواردۆ كاماڤینگا، ئەستێرەی لاوی هەڵبژاردەی فەڕەنسا و یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی ریكۆردێكی مێژووی لەگەڵ یانە شاهانەكە تۆماركرد.

شەوی رابردوو دوای بردنەوەی ریال مەدرید لە كادێز و دۆڕانی بارسێلۆنا بەرامبەر جیڕۆنا، بەشێوەیەكی فەرمی تیمەكەی كارلۆ ئانچێلۆتی بوون بە پاڵەوانی ئەم وەرزەی لالیگای ئیسپانیا.

یانە شاهانەكە پێش چوار هەفتە لە كۆتاییهاتنی خولەكە توانی بۆ جاری 36 لە مێژوویدا ببێتە پاڵەوانی خولی ئیسپانیا.

بە بردنەوەی نازناوی لالیگا ئیدواردۆ كاماڤینگا بوو بە بچووكترین یاریزان بتوانێت 8 نازناو لەگەڵ ریال مەدریش بەدەستبهێنێت.

لاوە فەڕەنسیەكە لە تەمەنی 21 ساڵ و 176 رۆژ توانیویەتی دوو جار نازناوی لالیگا و سوپەری ئیسپانیا، چامپیۆنزلیگ، جامی سوپەری ئەوروپا، جامی جیهانی یانەكان، جامی شا جارێك بەدەست بهێنێت.

لە گواستنەوەكانی هاوینی ساڵی 2021 كاماڤینگا لە رێنی فەڕەنسیەوە بە بەهای 31 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانە شاهانەكەوە كرد.

لەم وەرزەی لالیگادا ناوەڕاستكارە فەڕەنسیەكە بەشداری لە 27 یاری كردووە و توانیویەتی گۆڵێك درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button